جیا بوونەوە بەهۆکاری جیاوازی تەمەن
ته‌ڵاق به هۆكاری جیاوازی ته‌مه‌ن
یه‌كێك له سهبهبهكانی جیابوونه‌وه كه زۆر به‌ربڵاوه له هه‌رێمی كوردستان ئه‌ویش جیابوونه‌وه‌یه به‌هۆكاری جیاوازی ته‌مه‌ن , به پێی ڕاپۆرتێكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر كه بۆ ساڵی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ كرابوو , له كۆی ٣٨٧٨ كه‌یسی جیابوونه‌وه كه ته‌نها له‌و دادگایه تۆمار كردبوو ٤٢٤ كه‌یسیان تایبه‌ت بوو به جیاوازی ته‌مه‌نه‌وه , كه ئه‌مه‌ش به ڕێژه‌ی ١/٨ی كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌یه , واته له ٨كهس ١كهس به‌هۆكاری جیاوازی ته‌مه‌ن لێك جیاده‌بنه‌وه , كه‌ئه‌مه‌ش ڕێژه‌یه‌كی زۆره و كاریگه‌ری نه‌رێنی كردۆته سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی , ئه‌مه‌ش جگه له‌و ژمارانه‌ی كه له‌دادگاكانی تری هه‌رێم تۆمار كراون , ئێمه‌ش لێره‌دا هۆكاره‌كان باس ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵیشیدا به تێڕوانینێكی گشتی باس له چاره‌سه‌ره سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ ئه‌م كه‌یسه ده‌كه‌ین .
ئه‌و هۆكارانه چین كه به‌هۆی جیاوازی ته‌مه‌نه‌وه هاوسه‌ران په‌نا ده‌به‌نه به‌ر جیابوونه‌وه ؟
١-عورفی كۆن :
له‌كۆندا هه‌تا چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر و ئێستاش چه‌ندین خێزان هه‌ن كه له‌سه‌ر بیری كۆنی باب و باپیریانن كه وا باو بووه به‌بێ گوێدانه ته‌مه‌ن كچ/كوڕی خۆیان كردۆته ناو ژیانێكی هاوسه‌رگیر نادروست و به‌رپرسیاریه‌كی قورس كه‌ئه‌مه‌ش وای كردووه به تێپه‌ڕبوونی كات تێگه‌شتنیان زیاد بكات و بگه‌نه ئه‌وڕێگایه‌ی كه هه‌ڵه‌ی باوانیان چاك بكه‌نه‌وه و ڕێگای جیابوونه‌وه بگرنه به‌ر .
٢- نه‌بوونی بیری ته‌واو :
زۆرێك له كوڕان یان كچان هاوسه‌رگیری بهپڕۆسهیهكی ته‌قلیدی و ڕۆتینی ده‌بینن هه‌ست به‌گه‌وره‌یی و گرینی ئه‌م پڕۆسه‌یه ناكه‌ن كه ژیانی هه‌ردوولایان به‌نده پێوه‌ی .
٣- بیركردنه‌وه‌ی گه‌نجان :
له‌م رۆژگاره‌دا گه‌نجه‌كانمان وابیرن ده‌كه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر هاوسه‌ریان له خۆیان بچوكتر بێت ئه‌وكات زیاتر ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ریانه‌وه ده‌بێت و زیاتر چێژ له پڕۆسه‌ی جووت بوون ده‌بینن و ته‌مه‌نێكی زیاتر مه‌جالی ئه‌م پڕۆسه‌یه‌یان ده‌بێت , به‌نموونه كوڕ ده‌لێت ئه‌گه‌ر ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه ده‌یكه‌مه خێزانم زیاتر له ٥ ساڵ به‌سه‌ره‌وه له‌من بچووكتر بێت هه‌م چێژی پڕۆسه‌ی جووت بوون زیاتر ده‌بێت هه‌میش دره‌نگتر به‌ته‌مه‌نا ده‌چێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زیاتر ده‌سه‌ڵاتم ده‌بێت به‌سه‌ریدا , له كاتێكدا بیر له‌لایه‌نه نه‌رێنیه‌كه‌ی ناكرێته‌وه كه عه‌قڵیه‌تی ئه‌م دوو كه‌سه زۆر لێكه‌وه دوورن به‌شێوه‌یه‌ك فكر و بیركردنه‌وه‌یان به‌ڕێژه‌ی %٨٠ لێكه‌وه دوورن ئه‌مه‌ش واده‌كات جیاوازی بیر و ڕا درووست ببێت و ببێته هۆكار بۆ جیابوونه‌وه , ئه‌م هۆكاره زیاتر له‌لایه‌نی گه‌نجان / كوڕان دروست ده‌بێت .
٤- نه‌كردنی هاوسه‌رگیری له‌كاتی خۆی و مانه‌وه :
زۆرێك له كوڕان و كچان له كاتی گونجاو و ته‌ندروست دا هاوسه‌رگیری ناكه‌ن و خۆیان ده‌هێڵنه‌وه , جا به‌هۆكاری مرۆیی و خودی كه‌سه‌كه بێت یان قسمه‌تی نه‌هاتبێت , ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه ته‌نها بیر له چوونه ناو پڕۆسه‌كه بكه‌نه‌وه و گرینگی به‌و جیاوازیه زۆره‌ی ته‌مه‌ن نه‌ده‌ن , ئه‌مه‌ش هۆكارێكی تاڕاده‌یه‌ك به‌ربڵاوه له نێو كۆمه‌ڵگادا .
چاره‌سه‌ره‌كانی كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌م جایبوونهوهیهش به پێی مه‌نتیق و زانستی منه له‌ڕوانگه‌ی هۆكاره‌كانه‌وه چاره‌سه‌ری بۆ دیاری ده‌كه‌ین , ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت ئه‌م جیابوونه‌وه‌یه بنبڕ بكرێت , به‌ڵكو هه‌وڵده‌درێت كه‌م بكرێته‌وه و نه‌بێته كرده‌یه‌كی ته‌قلیدی و به‌رده‌وام .
چاره‌سه‌ره‌كان :
١- كچان و كوڕان له‌لایه‌ن باوانیانه‌وه به‌زۆری بهشوونهدرێن و بیر له‌به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌كانی منداڵه‌كانیان بكه‌نه‌وه نه‌ك عورف و عاده‌تی كۆن , ئیمامی عمر ره‌حمه‌تی خودای لێبێت ده‌لێت : (( منداڵه‌كانتان بۆ سه‌رده‌می خۆیان په‌روه‌رده بكه‌ن )).
واته ئێستا سه‌رده‌م سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆژیا و علیم و پێشكه‌وتنه , ئه‌و عادهتانی له پێشینان كاریان پێكردووه پێویست نیه له سه‌رده‌می ئێستادا جێبه‌جێ بكرێت و ڕاست بێت .
٢-هاوسه‌رگیری دروست و بیركردنه‌وه‌ی ته‌واو له‌سه‌ر پرۆسه‌كه :
گه‌نجانمان چ كوڕ یاخود كچ له‌كاتی پێش چوونه ناو پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری به مێشكێكی كامڵه‌وه و به بیركردنه‌وه‌یه‌كی ته‌واو و هه‌ڵسه‌نگاندی لایه‌نه باش و خراپه‌كانی ئه‌وكات هه‌وڵی چوونه پڕۆسه‌كه‌وه بده‌ن .
٣- تهنهزولكردن و رێزگرتن له بیر و ڕایه جیاوازه‌كان :
هیچ هاوسه‌رێك نیه كه له‌بیرو ڕادا به‌ته‌واوه‌تی وه‌ك و یه‌كتر بن فه‌رق و جیاوازی هه‌یه , ڕێژه‌كه‌ش له‌كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر جیاوازه , به‌تایبه‌ت ئه‌و هاوسه‌رانه جیاوازی ته‌مه‌نیان زۆره , كه‌ئه‌میش ده‌بێت ڕێز له ڕه‌ئیه‌كانی یه‌كتر بگرن و بیركردنه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كدا بگونجێنن و له حاڵه‌تی خیلافی نێوانیان هه‌وڵبده‌ن یه‌كیان ته‌نه‌زول بۆ ئه‌ویتریان بكات , ئه‌وكاتی رێژه‌ی جیابوونه‌وه بهرهوكهم بوونه‌وه ده‌چێت،
٤- كاتی هاوسه‌رگیری :
كاتی هاوسه‌رگیری و هه‌ڵبژاردنی كه‌سی گونجاو زۆر گرینگه , كه به‌رێژه‌ی %٥٠ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌م جۆره جیابوه‌نه‌وه‌یه ده‌كات , بۆیه كچان و كوڕان پێویسته كاتی گونجاو و كه‌سی گونجاو ببینه‌وه , بۆئه‌وه‌ی به‌سه‌ركه‌وتووی بچنه نێو پڕۆسه‌كه‌وه.
له‌و خاڵانه‌ی كه‌باسمان كرد هه‌م هۆكاره‌كان و هه‌م چاره‌سه‌ره‌كانیش , ده‌كرێت خاڵی زیاتر هه‌بێت بۆ باسكردن , به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌مانه خاڵه سه‌ره‌كیه‌كان بۆ هۆكاری جیابوونه‌وه‌ی به‌هۆی جیاوازی ته‌مه‌نه‌وه , كه به‌ڕێژه‌ی %٤٠ كاریگه‌ری باشی ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی جیابوونه‌وه (طلاق)
تێبینی / ئامار و ژماره‌كان له بڵاوكردنه‌وه‌ی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر ده‌رچوونه
نوسینی: محمد معروف خضر
خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دبلۆم له‌به‌شی كارگێڕی یاسا و قوتابی به‌شی یاسا - قۆناغی دووەم