Logo

Washan Media

Menu


پێکهاتەکان :


هەواڵەکان


❯ ❮

دانا گاز

دانا گاز سوتەمەنی کارەبای کەمکردۆتەوە

بەگوێرەی نوێترین زانیاریەکان کۆمپانیای دانا گاز ڕێژەی سوتەمەنی وێستگەکانی کارەبای هەرێمی کەمکردۆتەوە ئەمەش بووەتەهۆی لەدەست دانی ١٠٠٠ مێگاوات لە بڕی پێشوی کارەبای بەرهەم هێنراو لە وێستگەکاندا هەریەک لە وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە پەیوەندیدان لەگەڵ ئەو کۆمپانیایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و گەڕاندنەوەی ڕێژەی پێشویی گازی دابینکراو بۆ بەرهەم هێنانی کارەبا دانا گاز کێلگەی سەرەکی کۆرمۆر بەڕێوە دەبات کە گەورەترین دابینکەری سوتەمەنی کارەبایە لە هەرێمی کوردستانە لە ئیستادا کۆمپانیاکە بەدەست ئاکامەکانی شەڕی ئەمەریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران دەناڵێنێت و بەئامانجکردنی کێڵگەی کۆرمۆر کاریگەری نەرێنی لەسەر کارەکانی هەبووە و توانای بەرهەمهێنانی کەمی کردووە.‏
‏

زیاتر ببینە...
❯ ❮

ئیتالیاـ کوردستان

باڵیۆزی ئیتاڵیا پشتیوانی بۆ کورد دەربڕی

ئەمڕۆ چوارشەممە، 16ـی ئەیلوولی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتووگۆ کردن سەبارەت بە بەردەوامیی هاوکارییەکان بۆ هێزی پێشمەرگە و دەستەبەرکردنی دادپەروەرانەی بەشەبودجەی هەرێم لە بودجەی گشتیی فیدراڵیدا لەگەڵ نیکۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق کۆبووەوە لەمیانی کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی عێراق و ناوچەکە بە گشتی تاوتوێ کرا، هەروەها جەخت لە پێویستیی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا و بەردەوامبوونی پشتیوانییەکانی ئەو وڵاتە بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرایەوە، لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ کرا، لەم بارەیەوە سەرۆکی حکوومەت جەختی لە پاراستن و رێزگرتن لە مافە دەستوورییەکان و دەستەبەرکردنی شایستە داراییەکان و بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2027 کردەوە، کە پێویستە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە بۆ خەڵکی کوردستان تەرخان بکرێت.

زیاتر ببینە...
❯ ❮

حوسییەکان دەگەنە مەککەی پیرۆز

ئاگری جەنگی حوسیەکان گەیشتە مەککە



دوایی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا تۆرکی ئەلمالیکی وتەبێژی هاوپەیمانی عەرەبی لە دژی حوسیەکان ڕایگەیاند ڕۆژی سێشەممە هێزی ئاسمانی سعودی فرۆکەیەکی بێفرۆکەوانی حوسیەکانی لە نزیک مەککەی پیرۆز تێکشکاندووە کە ئاراستەی شارەکە کرابوو وتەبێژی هاوپەیمانێیتیەکە باسی لەوەش کرد کە ئاسایشی ئەم جێگا پیرۆزە و سەردانیکەرانی هێڵی سورە و ڕێوشوێنی توند دەگرنە بەر لە دژی حوسیەکان ئەلمالکی باسی لەوە کرد کە ئەم ڕووداوە دووەم هەوڵی حوسییەکانە بۆ بەئامانجکردنی مەککە، ئەمەش دوای ئەوەی هاوپەیمانیەتیەکە دەڵێت لە مانگی تەمووزی 2017 بە مووشەکی بالستیک هێرش کراوەتە سەر ئەم جێگا پیرۆزە، بەپێی وتەی سەرچاوە پەیوەندیدارەکان حوسیەکانی یەمەن ئەو هەواڵە رەتدەکەنەوە و ڕایدەگەیەنن کە نابنە هەڕەشە بۆ سەر مەککە یان هیچ جێگایەکی پیرۆز.

مەککەی پیرۆز یەکێکە لە جێگا پیرۆزەکانی موسوڵمانان کە دەکەوێتە وڵاتی سعودیا و ساڵانە لە تەواوی جیهانەوە بە ملیۆنەها پەیرەوی ئاینی ئیسلام سەردانی دەکەن.

زیاتر ببینە...
❯ ❮

تەقینەوە دوو کەس بونە قوربانی

لە حەسەکە، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی دەستی، دوو کەس کوژران

لە مەیدانی سەلام، لە نزیک بینای دادگای ناوەندی لە شاری حەسەکە، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی دەستی، کەسێک و منداڵێک کە لەگەڵی بوو، گیانیان لەدەست دا.

بەپێی زانیارییەکانی هێزە ئەمنییەکان و شایەتانی ڕووداوەکە، بۆمبە دەستییەکە لە دەستی ئەو کەسەدا بووە کە لە تەقینەوەکەدا کوژراوە.

دوای ڕووداوەکە، لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە، بۆ دیاریکردنی هۆکار و وردەکارییەکانی ڕووداوەکە.
دلاڤا حسن محمد
پەیامنێرـ وەشەن

زیاتر ببینە...
❯ ❮

هەرێمی کوردستان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرکردەیەکی باڵا کۆبووەتەوە


سەید محەمەد بەرزنجی
بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان چاوی کەوت بە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشوی عێڕاق لەبارەی دیدارەکەوە ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکایەتی هەرێم ڕایگەیاندوە: هەردوولا دۆخی عێڕاقیان تاوتوێکردووە و جەختیان لەسەر پشتگیریکردنی پرۆسەی سیاسی، پاراستنی سەقامگیری و بەردەوامیی گفتوگۆی نێوان لایەنەکان لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی وڵاتدا"، کردەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێم بێت تەوەری گفتووگۆکان لێکەوتەکانی بارودۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشی بە شێوەیەکی گشتیی گرتووەتەوە، تیایدا هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی پاراستنی سه‌قامگیریی ناوچه‌که‌.

زیاتر ببینە...
❯ ❮

موجتەبا خامنەیی

ژیری دەستکرد و تێکەڵکردنی ڕاستییەکان.

لە کاتێکدا دەسەڵاتی ئێران هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی پێشکەش ناکات، جگە لە شاردنەوەی ڕاستییەکان نەبێت،
گومانەکان لەسەر چارەنووسی (موجتەبا خامنەیی )ڕۆژ بە ڕۆژ زیاد دەبن. هەندێک سەرچاوە دەڵێن مردووە، هەندێکیش باس لە برینداربوونی سەخت و شێواوی دەم و چاوی دەکەن—بەڵام تا ئێستا هیچ پشتڕاستکردنەوەیەک نییە.

سکوتی دەسەڵات، لە کاتێکدا کە هەواڵەکان بە خێرایی بڵاو دەبنەوە، زیاتر لەوە دەچێت کە تەنها شاردنەوەی زانیاری بێت؛ بەڵکوو نیشانەی قەیرانێکی قووڵ لە ناو سیستەمی حوکمڕانییە.
لە هەمان کاتدا، قسە لەوە دەکرێت کە هەندێک بڕیار لە پەناوی تاریکییەوە دادەڕێژن—نە بە ڕێگای دامەزراوە فەرمییەکان، بەڵکوو بە ئامرازێکی وەک “ژیری دەستکرد”، لەلایەن کەسایەتییە نزیکەکانەوە. ئەمە، ئەگەر ڕاست بێت، واتای ئەوەیە کە سیستەم لە ناوەوە تێکچووە و بڕیارسازی لە دەست دامەزراوەکان دەرهێنراوە.

ئەم شاردنەوەیە دەتوانێت دوو مانای سەرەکی هەبێت:
یەکەم، ترسی زۆر لە هەواڵگیری و توانای ئیسرائیل کە وا دەکات هەموو شتێک بشاردرێتەوە.
دووەم، شلەژاوی ناوخۆیی و ناتوانینی دەسەڵات لە کۆنترۆڵکردنی بارودۆخێک کە لە دەرەوە و ناوەوە فشار دەهێنێت.

لە کۆتاییدا، ئەگەر بڕیارەکان بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ و بە ئامرازە نوێکان بدرێن، ئەوا ئەمە تەنها پرسیارێکی تەکنیکی نییە—بەڵکوو نیشانەی قەیرانێکی سیستەمییە لە بەڕێوەبردنی وڵات.

ڕۆژنامەنووس
سەنگەر میران بەگ
٢٠٢٦

زیاتر ببینە...