❯
❮
عوسمان حوسێن
عوسمان حسێن ڕەمەزان؛ دەنگێک لە ئەرشیف و ژیانێک لە پەراوێزدا
ڕاپۆرت: بارزان فارس – هەولێر — بۆ وەشەن میدیا
کاتێک باس لە ڕەسەنایەتی مۆسیقای کوردی دەکەین، ناوی ئەو هونەرمەندانە دێتە پێشەوە کە لە سەردەمە سەختەکاندا و بە کەمترین ئامێر، گەورەترین شاکارییان تۆمار کردووە. یەکێک لەو دەنگە غەدرلێکراوانە هونەرمەند عوسمان حسێن ڕەمەزان ـە.
عوسمان حسێن، ساڵی 1957 لە شاری مەهاباد، لە دڵی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە. خۆشەویستی بۆ هونەر وای لێکرد لە ساڵی 1971، لە کاتێکدا کە ئامێرە مۆسیقییەکان زۆر سادە و سەرەتایی بوون، دەست بە کاروانی هونەری خۆی بکات.
وێستگەی بەغداد و ناوبانگ
ساڵی 1979 وێستگەیەکی زێڕین بوو لە ژیانی ئەم هونەرمەندەدا، کاتێک ڕووی کردە شاری بەغداد و یەکەمین بەرهەمە ناوازەکانی بە ناوی «شیرین ئەمرۆ بەهار» و «هاوار سەد هاوار» تۆمار کرد. دەنگی عوسمان حسێن لە ماڵان و ئاهەنگەکاندا هەمیشە ئامادە بوو و لەگەڵ زۆربەی هونەرمەندە ناسراوەکان هاوکارێتی و دانیشتن هەبوو.
دیوی تاڵی ژیان (کۆسپ و تەنگەژەکان)
بەداخەوە، ئەمڕۆ ئەم هونەرمەندە لە دۆخێکی ژیانیی زۆر سەختدا دەژی:
• بێ ناز و بێ مووچە: دوای ئەو هەموو ساڵە خزمەتکردنە، تا ئێستا هیچ جۆرە مووچە یان پشتگیرییەکی دارایی نییە.
• خەمی نیشتەجێبوون: هونەرمەندێکی گەورە وەک ئەو، هێشتا لە ژێر باری کرێچێتیدا دەژی.
• بەرپرسیارێتی قورس: سەرپەرشتی دوو خێزان دەکات و ژیانێکی پڕ لە کۆسپ و ناخۆشی تێدەپەڕێنێت.
پەیامێک بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان
عوسمان حسێن بە دڵێکی پڕ لە گلەییەوە دەڵێت: «هەقم زۆر خوراوە». ئەو ڕەخنەی توندی هەیە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری، کە وەک پێویست ئاوڕیان لێ نەداوەتەوە و پشتگوێ خراوە.
ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاوڕێک لەم دەنگە ڕەسەنانە بدەنەوە، پێش ئەوەی تەمەن دەرفەتەکان لێ ببڕێت؟
عوسمان حسێن ڕەمەزان نموونەی ئەو هونەرمەندە بەخشندانەیە کە هونەری خۆی بە پارە نەگۆڕیوە، بەڵام ئەمڕۆ نیشتمان قەرزاری ئەوانە.
⸻
زیاتر ببینە...
ID: 9 | Date: 2026-01-26 15:25:48
❯
❮
ماڵی وەفایی
لەپێناو بوژاندنەوەی کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ
ڕاگەیەندراوێک لە ماڵی وەفاییەوە:
وەک ئاگادارن، شەپۆلی بارانبارین و دروستبوونی لافاو، جگە لە قوربانی گیانی، زیانێکی گەورەی بە ژێرخانی دامەزراوەکانی قەزای چەمچەماڵ گەیاند، لەناویشیاندا کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ، کە بەهۆی لافاوەکەوە زۆرێک لە کتێب و سەرچاوەکانی کتێبخانەکە لەناو ئاوی باران و لافاودا لەناوچوون.
ئێمە لە ماڵی وەفایی، وێڕای دەربڕینی هاوخەمی بۆ لەدەستدانی دوو لە هاونیشتمانییانی شارەکە، وەک بەرپرسیارێتییەکی نیشتمانی و بەشداریمان لە بزاڤی ڕۆشنبیری و ئەدەبی لە کوردستاندا، سەرجەم بەرهەمە چاپکراوەکانی ناوەندەکەمان پێشکەش بە کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ دەکەین و هیوادارین بتوانین کەلێنێک لەو زیانە پڕ بکەینەوە کە بەر کتێبخانەکە کەوتووە.
لێرەیشەوە، داوا لە سەرجەم ناوەندەکانی چاپ و بڵاوکردنەوە لە هەرێمی کوردستان و دەرەوەی کوردستان دەکەین، بە پێشکەشکردنی بەرهەمەکانیان، بەشداری لە بوژاندنەوەی کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ بکەن. هاوکات، داوایش لە نووسەران و ڕۆشنبیران دەکەین، ئەگەر بە تاکە یەک کتێبیش بێت بەشداربن لەو هەڵمەتە نیشتمانی و ئەخلاقییەدا و هەر نووسەر و ناوەندێکیش دەیەوێت بەرهەمەکانی بە کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ ببەخشێت، ئێمە لە ماڵی وەفایی، هاوکار دەبین لە گەیاندنی کتێب و سەرچاوەکان بە کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ.
دەستەی بەڕێوەبردنی ماڵی وەفایی
کوردستان- هەولێر
١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥
زیاتر ببینە...
ID: 8 | Date: 2025-12-10 16:02:00
❯
❮
شارستانیەتی ئاشووری یەکێک بوو لە شارستانیەتە بەهێزەکان
شارستانیەتی ئاشووری یەکێک بوو لە شارستانیەتە بەهێز و ڕێکخراوەکانی مێژووی ڕۆژهەڵاتی نزیکی دێرین، لە باکووری میزۆپۆتامیا درێژدەبووەوە، لە ناوچەکەی ئێستا باکووری عێراق، لە نێوان سەدەی بیست و چوار و حەوتەمی پێش زایین.
وەک شار-دەوڵەتێکی بچووک لە دەوروبەری ڕووباری دیجلە بە ناوی عاشور دەستی پێکرد و وردە وردە پەرەی سەند و بوو بە ئیمپراتۆریەتێکی ترسناک، درەوشاوەیی ئیداری لەگەڵ هێزی سەربازی تێکەڵ کرد.
سەرەتا ئاشوور ملکەچی شارستانییەتە کۆنەکانی وەک ئەکەدیەکان و بابلییەکان بوو، بەڵام بە خێرایی ڕێگای خۆی بۆ باڵادەستی دروست کرد. لە سەردەمی سارگۆنی دووەم و سەناحریب و ئەشوربانیپاڵدا، ئیمپراتۆریەتەکە گەیشتە لوتکە و لە کەنداوی فارسەوە تا دەریای ناوەڕاست درێژ بووەوە.
سوپای ئاشووری یەکەم کەس بوون کە بە شێوەیەکی کاریگەر گالیسکە ئاسنینەکانیان بەکارهێنا و ڕێکخستنی سەربازی توند و ئەندازیاری پێشکەوتووی گەمارۆدانیان وای لێکردن کە ئامێرێکی بێبەزەیی بن بۆ فراوانکردن.
ئەشوربانیپاڵ لە نەینەوای پایتەختی خۆیان یەکێک لە یەکەم کتێبخانەکانی مێژوو دروستکرد، کە هەزاران لوحی مێخی تێدابوو کە ئەفسانە ئەفسانەکانی وەک داستانی گیلگامێشیان پاراستبوو.
نەینەوا شارێکی گەورە بوو کە دیواری گەورە و باخچەی گرانبەها و کۆشکەکانی بە ڕەیلیف ڕازاوەتەوە کە یادی سەرکەوتن و شەڕەکانی دەکرد.
سەرەڕای گەورەیی ئاشوور لە کۆتاییدا لە ساڵی ٦١٢ پێش زایین کەوتە خوارەوە، دوای هاوپەیمانی نێوان بابلییەکان و مادەکان.
کەوتنی هێندە توندوتیژ بوو، نەینەوا لە وێرانەدا کورت بووەوە کە بۆ چەندین سەدە لەبیرکرا.
رۆژنامەنووس سەنگەر میران بەگ
زیاتر ببینە...
ID: 7 | Date: 2025-10-24 20:19:17
❯
❮
جل و بەرگی ژنانی ئەرمینیا
خل و بەرگی ژنانی ئەرمینیا وەک هەر وڵاتێک خاوەن رەسەنی خۆیانن،
ئەوەش یەکێک لەم ولاتانەیە زۆر نزیکن لە کلتووری کوردیدا،
رۆژنامەنووس سەنگەر میران بەگ
وڵاتی ئەرمینیا
ئەرمینیا یاخود پێشی دەوترێت کۆماری ئەرمینیا یەکێکە لە وڵاتەکانی قەوقاز، وڵاتێکی داخراوە واتا هیچ لایەکی بە ئاو دەورەنەدراوە و دەکەوێتە بەرزاییەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا.
ڕۆژئاوای وڵاتی تورکیایە، لە باکووریەوە جۆرجیا هەڵکەوتووە لەگەڵ ڕێڕەوی لاچین کە ناوچەیەکە لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی ڕووسیادا، لە ڕۆژهەڵاتیشەوە ئازەربایجانە، لە باشووریشەوە وڵاتی ئێران و کۆماری ئۆتۆنۆمی ناخچیڤان (کە ناوچەیەکی داخراوی ژێر دەسەڵاتی ئازەربایجانە) هەڵکەوتوون، شاری یەریڤان پایتەخت و گەورەترین شاری ئەو وڵاتەیە.
زیاتر ببینە...
ID: 6 | Date: 2025-10-16 19:33:03
❯
❮
رۆژی جیهانی میوزیک بەرز راگیرا
رۆژی جیهانی میوزیک بەرز راگیرا
1/10/2025
شەرمین رواندزی
وەزارەتی رۆشنبیری ولاوان ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، بەشی هونەرەکانی میوزیک، بەهەماهەنگی پارێزگای هەولێر، رۆژی جیهانی میوزیکیان بەرز راگرت .
ئێوارەی ئەمڕۆ 1/10/2025 بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ئاریان سەڵاحەدین بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و هونەرمەندان و رۆشنییران و بەرپرسان و جەماوەرێکی زۆری هونەردۆستان لەهۆڵی پێشەوا رۆژی جیهانی میوزیکیان پیرۆز کرد .
هەر بەم بۆنەیەوە کۆمەڵێک لە گۆرانیبێژانی شاری هەولێر ئاهەنگەکەیان رازاوە تر کرد.
لەلایەن پارێزگاری هەولێر خەلاتی زێرینی قەڵای هەولێر پێشکەش بەگروپی میوزیک کرا، خەڵاتی ڕێزلینانی وەزارەتی رۆشنبیریش بە میوزیکژەنی بەتوانا سەید ئەحمەد رواندزی بەخشرا ..
ئێمەش وەک ستافی وەشەن میدیا پیرۆزبایی لەگشت میوزیسیانان و ژەنیاران و هونەر دۆستانی کوردستان دەکەین .
زیاتر ببینە...
ID: 5 | Date: 2025-10-01 19:17:14
❯
❮
کوڕە کوردێک بەتابلۆیەک پاپای ڤاتیکانی گریاند
کوڕە کوردێک بەتابلۆیەک پاپای ڤاتیکانی گریاند
رۆژنامەنووس لینا تاهیر
کارزان عومەر ، ناسراوە بە کارزانی سوپڕا شۆ" گەنجێکی شاری هەولێرە ، خاوەنی داهێنانی تابلۆی سوپڕایە ،یەکێک لە تابلۆکانی وای لە پاپای ڤاتیکان ڕابەری ٸاینی مەسیحی کرد بێتە شاری هەولێر و تابلۆکە لەگەڵ خۆی بباتە مۆزەخانەی مێژووی فاتیکان.
کارزان دەڵێت: ماوەی شەش ساڵە خەریکی نەخشاندنی ٸەم تابلۆیەم کە باس لە ٸالانی شەش ساڵان دەکات کە لە ٸیجەدا خنکا، ٸەمەش وای لە پاپای ڤاتیکان کرد بە تابلۆکەم سەرسام بێت و داوای تابلۆکەم بکات، تا لە مۆزەخانەی مێژووی ڤاتیکان دابنرێت.
ٸەم ڕووداوەش ، لە ٸاژانس و میدیا جیهانیەکان دەنگدانەوەی گەورەی دروست کرد، کەوا تابلۆی کوڕە کوردێک پاپای ڤاتیکانی گریاند.
زیاتر ببینە...
ID: 4 | Date: 2025-10-01 12:00:01