❯
❮
شەپۆلێکی نوێی سزا نێودەوڵەتییەکان، سیاسەتی ئێران دەهەژێنێت
فشارەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ ئێران توندتر دەبن
(رۆژنامەنووس)
،،کاردۆست حوسێن مەحەمەدئەمین،،
شەپۆلێکی نوێی سزا نێودەوڵەتییەکان سیاسەتی ئێران دەهەژێنێت و ئابوورییەکەی لە ئێستاوە زیاتر دەکێشێتە خوارەوە، لەکاتێکدا ترس لەنێو هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا زیاتر پەرەدەسەنن کە خولێکی دیکەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو وڵاتە نزیک بێت، ئیدارەی ترەمپ دەڵێت "سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە وڵاتانی ئەوروپا ڕێککەوتن لەسەر سەپاندنی لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی کۆتایی پێویستە بۆ فشار بخرێتە سەر ئێران بۆ دانوستان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی".
سزا و فشارەکانی ئەمەریکا مەبەست لێی هاندانی ئێرانە بۆ ئەوەی چوار مەرجی توند وەک بنەمایەک بۆ دانوستانە نوێیەکان قبوڵ بکات، بە گوتەی بەرپرسێکی ئەمەریکی: دانوستانەکان دەبێت "مانادار" و ڕاستەوخۆ بن، تاران دەبێت ڕازی بێت بە سفر پیتاندنی مادەی ئەتۆمی و سنووردارکردنی بەرنامە مووشەکییەکەی، هەروەها دەبێت واز لە پارەدان بە هێزە بەکرێگیراوەکان بهێنێت.
دانوستانکارانی ئێران و ئەمەریکا لە هاوینی ئەمساڵدا بۆ ماوەی دوو مانگ بۆ پێنج خولی دانوستان کۆبوونەوە، بەڵام نەیانتوانی هیچ پێشکەوتنێک بەرەو ڕێککەوتنێک مسۆگەر بکەن، ئەو بەرپرسە ئەمریکییە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیدارەی ترەمپ پێی وایە نەبوونی پێشکەوتنەکان لەبەر ئەوە بووە کە ئێرانییەکان "جدی نەبوون" و تیمی دانوستانکاریان ئەرکی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکیان پێنەدراوە.
زیاتر ببینە...
ID: 9 | Date: 2025-10-02 20:19:57
❯
❮
عیراق دەستی کردەوە بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان
عیراق دەستی کردەوە بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان،
،،سەید مەحەمەد بەرزنجی،،
سۆمۆ یەکەم کەشتیی نەوت هەڵگری هەرێمی کوردستان لە بەندەری جەیهانەوە رەوانەی بازاڕەکانی جیهان کرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ)، راگەیاند دەستی کردۆتەوە بە هەناردەکردنی نەوتی خاوی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستانی و یەکەمین کەشتیی نەوت هەڵگری هەرێمی کوردستان لە بەندەری جەیهان خرایە بازاڕەکانی جیهانەوە وەهەروەها (سۆمۆ) ئەم هەنگاوەشی بە "چارەنووسساز" وەسفکرد بۆ بەهێزکردنی یەکڕیزی لە بەڕێوەبردنی سامانە نیشتمانییەکان.
بەپێی راگەیەندراوێکی (سۆمۆ)، یەکەمین هەنگاوی فرۆشتنی نەوتی هەرێم لە رێگەی کەشتیی نەوت هەڵگری "Vallesina"ـەوە ئەنجامدراوە. پرۆسەکە بەپێی ئەو میکانیزمانەی کە پەسەندکراون بەڕێوەچووە بۆ مسۆگەرکردنی بەرزترین ئاستی چاودێریی دارایی و کارگێڕی.
کۆمپانیاکە جەختی کردووەتەوە کە تیمە پسپۆڕەکانیان، بە هەماهەنگی لەگەڵ کارمەندانی کۆمپانیای نەوتی باکور، راستەوخۆ سەرپەرشتیی قۆناغەکانی بەڕێکرد لە بەندەری جەیهانی تورکیا کردووە، بۆ دڵنیابوون لە ئاسانکاریی رێکارەکان و جێبەجێکردنی ستانداردە تەکنیکییە جیهانییەکان. لە راگەیەندراوەکەدا، سۆمۆ ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەم هەنگاوە، سودی هەیە بۆ بەهێزکردنی پێگەی عیراق وەک سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو لە بازاڕە جیهانییەکاندا.
زیاتر ببینە...
ID: 8 | Date: 2025-10-02 19:17:57
❯
❮
ئەردوگان،،پشتگیری لەیەک پارچەیی خاکی تورکیا دەکات
ئەردۆگان:پشتگیری لە یەک پارچەی خاکی تورکیا دەکات
رۆژنامەنووس: سۆزی کەمال
ڕەجەب تەیب ئەردۆگان،ڕایگەیاند:”بە توندی” پشتیوانی یەکپارچەیی خاکی سوریا دەکەن،باسی لەوەشکرد هیچ هەوڵێک بۆ “دابەشکردنی” وڵاتەکە قبوڵ ناکەن.
ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا، وتیشی هەر لەسەرەتاوە بە توندی پاڵپشتی یەکپارچەیی خاکی سوریا بووین،هەروەها ئەگەر دەستپێشخەریە دیپلۆماسیەکان بێ وەڵام بمێننەوە،هەڵوێستی تورکیا ڕوونە.
لەکاتێکدا باسلەوەش دەکرێت کە گرژی نێوان هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و دیمەشق کاریگەری لەسەر دانوستانەکانی ئاشتی نێوان دەوڵەتی تورکیا و پەکەکە هەبێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە،ئەنقەرە لە گفتوگۆدایە لەگەڵ پەکەکە سەبارەت بە کۆتایهێنان کە نزیکەی نیو سەدەیە زیاتر لە ٤٠ هەزار کەس کوژراوە، پەکەکە بە بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری زیندانیکراوی وڵاتەکەی، ڕەزامەندی دەربڕیوە کە خۆی هەڵبوەشێنێتەوە و چەک دابنێت. لەبەرامبەردا پەرلەمانی تورکیا کۆمیسیۆنێکی پێکهێناوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەڕێگەی دەسەڵاتی یاسادانانەوە و گەرەنتیکردنی سەرکەوتنەکانی.
زیاتر ببینە...
ID: 7 | Date: 2025-10-02 13:43:21
❯
❮
دامەزراندنی 7 هەزار کەسی بە گرێبەست لە پارێزگای کەرکوک راگەیاندرا
بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2-10-2025، رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا کردنەوەی دەرگەی دامەزراندن بۆ 7 هەزار و 304 کەس بەشێوەی گرێبەست ڕاگەیاند.
ئاماژەی بەوە کرد، بەگوێرەی رێکارەکان، ئەو کەسانەی داوای دامەزراندن دەکەن، لە رێگەی بەستەرێکی ئەلیکترۆنییەوە داواکارییەکانیان پێشکێش دەکەن و بەگوێرەی پێوەرەکان وەردەگیرێن، رۆژی سێشەممەی داهاتوو لینکی دامەزراندنەکە کارا دەبێت ، هەروەها هەوڵدەدرێت رەچاوی هاوسەنگیی نێوان پێکهاتەکانی کەرکووک بکرێت.
وە ڕاشی گەیاند "هیچ کەسیک ناتوانێت دەستوەردان لە دامەزراندنەکە دا بکات و هەموو وردەکارییەکانی دامەزراندن دیاریکراون و بە گوێرەی کێبڕکێ دەبێت."
رۆژنامەنووس: ئەژین مەحمود
زیاتر ببینە...
ID: 6 | Date: 2025-10-02 09:07:52
❯
❮
کۆمپانیای تورکیش ئێیەرلاینز
کۆمپانیای تورکیش ئێیەرلاینز گەشتەکانی لە فڕۆکەخانەی کەرکووکەوە بۆ تورکیا دەستپێدەکاتەوە،،
رۆژنامەنووس ئەژین مەحمود
گەشتی ئاسمانیی کۆمپانیای تورکش ئێیەرلاینز لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران راگیرابوو دوای 130 رۆژ لە راگرتنی گەشتەکانی
یەکەم گەشتی یەکەمی ڕۆژی چوارشەممە یەکی تشرینی بۆ ئیستەنبوڵ ئەنجام درا ، جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران 12 رۆژ بەردەوام بوو، لەو ماوەیەدا عێراق ئاسمانەکەی بەڕووی گەشتەکاندا راگرت و کۆمپانیای تورکش ئێیەرلاینزیش لەو کاتەوە گەشتەکانی راگرتبوو.
زیاتر ببینە...
ID: 5 | Date: 2025-10-02 06:24:27
❯
❮
تەنکەرێکی نەوت لەسەر ڕێگای هەولێر-کەرکووک/سلێمانی، وەرگەڕا
وەرگەڕانی تەنکەرێکی نەوت لەسەر ڕێگای هەولێر-کەرکووک/سلێمانی، شوفێرەکەی بە سەختی بریندارە و ڕێگاکە داخرا
کەمێک پێش ئێستا، تەنکەرێکی گواستنەوەی نەوتی ڕەش لەسەر ڕێگای سەرەکی نێوان هەولێر-کەرکووک و هەولێر-سلێمانی، لە نزیک پەیکەری پێشمەرگە وەرگەڕا.
ئەم ڕووداوە بووە هۆی ڕاوەستانی تەواوی هاتوچۆ لەو شەقامە سەرەکییە، تیمەکانی پۆلیسی هاتوچۆ و بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە و کردنەوەی ڕێگاکە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، شوفێری تەنکەرەکە بە سەختی بریندار بووە و باری تەندروستی ناجێگیرە. تیمەکانی فریاگوزاری گەیەندراونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لە هەوڵی گواستنەوەی بریندارەکەن بۆ نەخۆشخانە.
داوا لە شۆفێران دەکرێت بۆ کاتێکی نادیار ڕێگای جێگرەوە بەکاربهێنن و نزیکی شوێنی ڕووداوەکە نەکەونەوە.
زیاتر ببینە...
ID: 4 | Date: 2025-09-24 13:56:36