Logo

Washan Media

Menu


پێکهاتەکان :


هەواڵەکان


ئەمریکا لە نوێترین بڕیاریدا خواردنە لە قتونراوەکان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغە دەکات

سەید محەمەد بەرزنجی

ویلایەتی کالیفۆڕنیا لە نوێترین بڕیاریدا داوا دەکات خۆراکە ئامادەکراو و لەقوتوونراوەکان نەدرێن بە قوتابییان و لەبری ئەوانە، خۆراکی تازە، سەوزە و میوەیان پێبدرێت.



مایکڵ زۆرچنەر راهێنەری خۆراکیی قوتابییان لە قوتابخانەی مۆرگان هیڵ دەڵێت: ''پڕۆژەیاسای 1264 پێشنیاز بۆ خوێندنگەکان دەکات کە ئەو خۆراکانە بکڕن کە پێکهاتە زیانبەخشەکانی نێو خۆراکە ئامادەکراوەکانیان تێدا نییە وە ئەو خۆراکە ئامادەکراوانەشی دیاریکردووە کە لەسەر بنەمای زانست رێگەپێنەدراون''.



خۆراکە ئامادەکراوەکان، ئەوانەن کە شەکر، خوێ، مادەی پارێزە و رەنگیان تێدەکرێت تاوەکو بەتام بن و بڕازێندرێنەوە و بۆ ماوەیەکی زۆریش بمێننەوە، بەڵام ئەگەری تووشبوون بە قەڵەوی و لێکەوتەی مەترسیدار لەسەر تەندروستی دروستدەکەن.



لاوڕا سکمیت، یاساناسی بواری خۆراک دەڵێت: ''ئێمە دەزانین کە خۆراکە ئامادەکراوەکان دەبنە هۆی قەڵەوی، قەڵەویش کۆمەڵێک لێکەوتەی تەندروستی وەکو شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵی هەیە. بۆیە تاوەکو زیاتر خۆراکی تەندروست بخەینە بەردەم منداڵان، باشترە. ئەوەش لەڕێگەی ئەم یاسایەوە دەبێت کە خەریکە جێبەجێ دەبێت''.



بەپێی بڕیارەکە ، دەبێت تاوەکو تەممووزی 2029 هیچ خۆراکێکی ئامادەکراو لەنێو قوتابخانەکان نەمێنن. ئەمەش بەهەنگاوێکی گرنگ دادەنرێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەڵەوی، چونکە زیاد لە 40٪ـی ئەمریکییەکان قەڵەون.

زیاتر ببینە... ID: 15 | Date: 2025-10-09 12:10:08

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە ئەنقەرە کۆبوونەوە.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا لەوێ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە و لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس لەبارەی کۆبوونەوەکە رایگەیاند، "جەختمان کردەوە لەسەر گرنگیی هەوڵە هاوبەشە هەرێمییەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسانەی کە جێگای بایەخی هاوبەشن بۆ پێشخستنی سەقامگیری لە تەواوی ناوچەکەدا."



سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکە رایگەیاند، "هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ خواستى دوولايه‌نه‌ بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها بيروڕايان گۆڕيوەتەوە سەبارەت بە چۆنيه‌تيى فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش



بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و هاکان فیدان باسیان له‌ پرسى ئاو له‌نێوان توركيا و عێراقدا كرد.



بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، "نێچيرڤان بارزانى داكۆكیى له‌ پێويستيى هه‌ماهه‌نگيى نێوان عێراق و توركيا كرده‌وه‌، به‌ شێوه‌يه‌ك، به‌ڕێوه‌بردنى ئاو هەموو پێداويستييه‌كانى هه‌ردوولا دابين بكات."
سەید محەمەد بەرزنجی

زیاتر ببینە... ID: 14 | Date: 2025-10-09 11:37:04

بکوژی ژنەکەی گەڕەکی قڕگە دەستگیرکرا

بکوژی ژنەکەی گەڕەکی قڕگە دەستگیرکرا

سەید محەمەد بەرزنجی

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بکوژی ئەو ژنەی کە مانگی رابردوو لە گەڕەکی قڕگە کوژرا ، لەگەڵ هاوکارێکیدا دەستگیرکرا.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی ئاسایشی سلێمانی، دوای ئەوەی لە رێکەوتی 2025/9/27 تەرمی ئافرەتێک لە ماڵەکەی خۆیدا لە گەڕەکی قڕگەی شاری سلێمانی دۆزرایەوە، هێزەکانیان دەستبەجێ دەستیان بە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ورد کرد. لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکاندا، توانرا تۆمەتباران دەستنیشان بکرێن و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، بکوژ و هاوکارەکەی دەستگیرکران.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی (406) لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەیان بەردەوامە.

زیاتر ببینە... ID: 13 | Date: 2025-10-07 11:15:03

سەرکەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستان زەمانەتی سەرکەوتنی کوردە لەعێراق

ئارام شێرکۆ-کەرکووک:

هیوا ئەحمد مستەفا ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیان لە لێدوانێکی تایبەتی گووت: "زۆر ئومێدی هەیە، کە بتوانن زۆرترین دەنگ بۆ پارتی بەدەست بهێنن، چونکە بەبڕوای ئەو سەرکەوتنی پارتی لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق زەمانەتی سەرکەوتنی گەلی کوردە لە عێراق.

زیاتر ببینە... ID: 12 | Date: 2025-10-06 18:38:18

دەست دەکرێت بە دابەشکردنی موچەی مامۆستایانی گرێبەست

دەست دەکرێت بە دابەشکردنی موچەی مامۆستایانی گرێبەست

وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، مووچەی مانگی تەمووزی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە ڕۆژی دووشەممە ( ٦ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ) دابەش دەکرێت.

هاوکات مووچەی مانگی تەمووزو مووچەی مانگی کانونی دووەمی
ساڵی ( ٢٠٢٥ ) ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلەدوای
( ٢٠٢٤/٧/١ ) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کەشایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت

زیاتر ببینە... ID: 11 | Date: 2025-10-05 09:13:33

په رله مانی ئێران ده نگیدا بە لابردنی 4 سفر له دراوی نه ته وه یی

ڕۆژی یەکشەممە نوێنەرانی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری ئیسلامی ئێران دەنگیان لەسەر پرۆژە یاسایەک دا بۆ هەموارکردنی یاسای دراوی و بانکی وڵاتەکە و بڕیاردرا بە لابردنی چوار سفر لە دراوی نیشتمانی.

یاساکە داوا دەکات کە هەر 10 هەزار ڕیالی ئێرانی ئێستا بگۆڕدرێن بۆ یەک ڕیالی نوێ، لە هەمان کاتدا ناوی "ڕیال" وەک ناوی دراوی فەرمی ئەو وڵاتە بمێنێتەوە.

ئامانجی ئەم هەنگاوە ئاسانکردنی مامەڵە داراییەکان و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی هەڵاوسانی سەختە کە ئێران چەندین ساڵە بەدەستیەوە دەناڵێنێت.

هەروەها یاساکە پێویستی بە ڕەزامەندی ئەنجومەنی چاودێری هەیە پێش ئەوەی بێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

سەید مەحەمەد بەرزنجی

زیاتر ببینە... ID: 10 | Date: 2025-10-05 08:50:31