❯
❮
وەرزشی
کۆبوونەوەیەکی گرنگ بۆ دەستەبەرکردنی سەرکەوتنی لیستی ژمارە ٢٧٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پڕۆسەی هەڵبژاردن ئەنجامدرا.
بۆ دەستەبەرکردنی سەرکەوتنەکان، کۆبوونەوەیەکی فراوان لە مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکوک – گەرمیان بەڕێوەچوو. لە کۆبوونەوەکەدا بەسەرپەرشتی بەڕێز هیوا ئەحمەد مستەفا بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک_گەرمیان و بەئامادەبوونی د.محەمەد خورشید، بەڕێوەبەری نووسینگەی کەرکووکی دیوانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان؛ و بەڕێز نەوزاد قادر بەرپرسی بۆردی وەرزشی بەرێوچوو
لە کۆبوونەوەکەدا چەندین سەرۆکی یەکێتی و یانە وەرزشیەکان و نوێنەرانی لێژنەی تیپە مللیەکان و وەرزشوانانی دێرین بەشدار بوون.
بەڕێز بەرپرسی مەکتەب لە وتەیەکدا ئاماژەی بەوەدا کە هەڵوێستەکانی سەرۆک بارزانی لە بەهێزکردنی سەقامگیری سیاسی و ئابووری لە کەرکووک، بەتایبەتی لە پێشخستن و بەدەستهێنانی مافەکانی گەلی کورد لەم شارە مێژووییەگرینگە، زیاتر گوتی، پارتی دیموکراتی کوردستان بایەخێکی زۆر بە کەرکووک دەدات و بە پەرۆشەوە کار بۆ پاراستنی مافی سەرجەم دانیشتوانەکەی دەکات، بە کورد و عەرەب و تورکمان وسەرجەم کەرکووکیەکان
بەشداربووان جەختیان لە گرنگی یەکڕیزی و کاری تیمی کردەوە بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا. جەختیان لە سەر پێویستی هاوکاری لەگەڵ سەرجەم ئۆرگان و ڕێکخراوە وەرزشییەکان بۆ دەستەبەرکردنی باشترین ئەنجام بۆ لیستی ژمارە ٢٧٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان کردەوە.
هەروەها تیشک خرایە سەر ڕۆڵی گرنگی وەرزش لە پێشخستنی هۆشیاری نیشتمانی و قووڵکردنەوەی پەیوەندی سیاسی.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا سەرجەم ئامادەبووان ئامادەیی تەواوی خۆیان بۆ پشتیوانیکردن لە پرۆسەی هەڵبژاردن دەربڕی و جەختیان لە گرنگی بەردەوامیدان بە ئامادەکارییە جدییەکان و کاری دەستەجەمعی بۆ دەستەبەرکردنی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکان لە پارێزگای کەرکووک .
زیاتر ببینە...
ID: 27 | Date: 2025-10-29 18:52:33
❯
❮
جینۆسایدی گەلی کورد
بەئامادەبوونی سەرۆک بارزانی پێنجەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ناساندنی جینۆسایدی گەلی کورد بەڕێوەدەچێت
سەید محەمەد بەرزنجی
ئەمڕۆ سێشەممە، 28ـی 10ـی 2025، ، پێنجەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی تایبەت بە جینۆسایدی گەلی کورد بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، لە شاری دهۆک دەستیپێکرد و دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
کۆنفرانسەکە لە ژێر ناونیشانی (دیکۆمێنتکردنی زانستی تاوانەکانی ئەنفال و گۆڕە بە کۆمەڵەکان، بەرەو دانپێدانانی نێودەوڵەتیی بە جینۆسایدی گەلی کورد) لە زانکۆی دهۆک بەڕێوەدەچێت، کە بە ڕێنمایی و سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی ڕێکخراوە.
کۆنفرانسەکە ئەم تەوەرانە لە خۆدەگرێت:
ئەنترۆپۆلۆژیای پزیشکیی دادوەری.
دانپێدانان بە دۆسیەی جینۆسایدی ئێزدییەکان.
لێکۆڵینەوە لەسەر گۆڕە بەکۆمەڵەکان.
ڕۆڵی DNA و ناسینەوەی بۆماوەیی قوربانیان.
ڕەهەندە یاساییەکانی تاوانی جینۆساید.
کاریگەرییەکانی چەکی کیمیایی لەسەر گەلی کورد.
میتۆدەکانی بەدۆکیۆمێنتکردنی جینۆساید.
لێکەوتە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکانی جینۆساید و ترۆمای دوای ئەنفال.
زیاتر ببینە...
ID: 26 | Date: 2025-10-28 08:21:39
❯
❮
ڕوداوی هاتوچۆ سێ کەس بونە قوربانی
لە ئاکامی ڕوداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا لە سلێمانی
سەید محەمەد بەرزنجی
ئەمڕۆ بەیانی سێشەممە ئۆتۆمبێلێک لە نزیک نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو؛ شایەتحاڵێک لە شوێنی رووداوەکە باسی لەوە کردووە، لە ئەنجامی ڕوداوەکە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری مارسیدسە و بە خێراییەکی زۆر خۆی بە سەگێکدا کێشاوە و دواتر خۆی بە شۆستەدا کێشاوە بەپێی چەند گرتە ڤیدیۆیەک بێت کە لە سۆشیال میدیا بڵاوبۆتەوە دەردەکەوێت کە ئۆتۆمبێلەکە پارچە پارچە بووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان بێت شۆفێرەکە خەڵکی ناحیەی زەڕایەنی شارەزوورە. ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە تەمەنیان لەنێوان 25 بۆ 30 ساڵە و تەرمەکانیان براوەتە پزیشکی دادی سلێمانی.
زیاتر ببینە...
ID: 25 | Date: 2025-10-28 08:15:36
❯
❮
موچەی مامۆستایان
نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست دەڵێن، بەرپرسان دڵنیاییان پێداون، لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی 8ـیان بۆ خەرج بکرێت.
هیوا صمد نوێنەری مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا لە پۆستێکی خۆیدا لە فەیسبووک بڵاوی کرفوەتەوە کە
ئەگەر ڕێکارەکان تەواوبن سبەینێ مووچەی مامۆستایانی گرێبەست خەرج دەکرێت
بەگوێرەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی
کوردستان، لە ئەمڕۆ دووشەممەوە دابەشکردنی مووچەی مانگی 8ـی مووچەخۆران دەستیپێکردووە و بڕیارە لە سێ رۆژدا تەواوی مووچەخۆران مووچەکەیان وەربگرن.
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 60 هەزار مووچەخۆری گرێبەست هەن، کە زۆرینەیان مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵان و مووچەیان لەسەر داهاتی نێوخۆی هەرێمی کوردستانە.
ڕۆژنامە نووس : ئەژین محموود
زیاتر ببینە...
ID: 24 | Date: 2025-10-28 06:39:51
❯
❮
دار بڕین
لە چیای هەندرێن چەند دارێک بڕدراونەتەوە و قائیمقامی ڕواندزیش هۆشداری دەداتە ئەوانەی داردەبڕن
سەید محەمەد بەرزنجی
دوای بڵاوبوونەوەی وێنەی چەند دارێکی بڕدراو لە سنووری ڕواندز، قائیمقامی قەزاکە هۆشداری دەدات و داواش لە هاوڵاتیان دەکات لەکاتی بینینی هەر سەرپێچییەک ئاگاداریان بکەنەوە.
ئەحمەد قادر، قائیمقامی قەزای ڕواندز هۆشدارییەکی تووند دەداتە ئەو کەسانەی دار دەبڕنەوە و ڕایگەیاند، هەرکەسێک دەستدرێژی بکاتە سەر ژینگە و سرووشتی ناوچەکە، ڕووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەکرێتەوە و سزا دەدرێت.
دوای ئەوەی هاوڵاتیەک بەمەبەستی سەیرانکردن ڕوو لە گوندی کاولۆکانی بناری چیای هەندرێن دەکات ، بینیویەتی ژمارەیەک دار بڕاونەتەوە کە شوێنەواری بڕینەوەی هەندێکیان "نوێ بووە."
ئەحمەد قادر ڕایگەیاند: "تیمەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگە بەردەوام چاودێریی دۆخەکە دەکەن و بەدواداچوون بۆ هەر حاڵەتێکی لەو شێوەیە دەکەن."
قائیمقامی رواندز جەختی کردەوە، "هەر کەسێک دەستدرێژی بکاتە سەر ژینگە و سرووشتە جوان و دڵڕفێنەکەی ناوچەکەمان، بە دڵنیاییەوە بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا دەکەین و سزا دەدرێت."
ئەحمەد قادر داوا لە هاوڵاتیانی سنوورەکەش دەکات، کە هاوکاریان بن و وتی : "پاراستنی ژینگە ئەرکی هەموومانە. بۆیە داواکارین هەرکەسێک حاڵەتی داربڕین یان هەر جۆرە سەرپێچییەکی ژینگەیی بینی، راستەوخۆ قائیمقامیەت یان بنکەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگە ئاگادار بکاتەوە، بۆ ئەوەی ئێمەش بتوانین رێکاری یاسایی پێویست بگرینەبەر و سەرپێچیکاران سزا بدەین."
زیاتر ببینە...
ID: 23 | Date: 2025-10-27 09:59:28
❯
❮
ڤەیپ و زیانەکانی
هۆشدارییەکی توند لەبارەی ڤەیپەوە؛ مرۆڤ لاواز و بێهێز دەکات
سەید محەمەد بەرزنجی
رۆژ بە رۆژ لێکۆڵینەوە و تیروانین بۆ ڤەیپ و لێکەوتەکانی زیاتر دەبن و توێژینەوەیەکی نوێ لە ئەمەریکا مەترسییەکی دیکەی جگەری ئەلیکترۆنی 'ڤەیپ' دەردەخات، ''چەند مژێکی کەمیشی لێبدرێت، زیانی گەورە بە تەندروستی دەگات''.
توێژەرانی زانکۆی کالیفۆرنیا لە توێژینەوەیەکدا کە لە گۆڤاری Frontiers in Toxicologyـی جیهانی بڵاو کراوەتەوە ئاشکرای دەکەن، ڤەیپەکان جگە لە نیکۆتین و تام، چەندان مادەی کیمیایی مەترسیداریان تێدا دۆزراوەتەوە کە بە گەرمکردن چالاک دەبن و زیان بە جەستە دەگەیێنن.
تێرێزا مارتینێز، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە پڕۆسەی گەرمکردنی ڤەیپەکان بە مەترسییەکی جیدی دادەنێت، چونکە ڤەیپ بۆ ئەوەی دووکەڵ دروستبکات و هاوشێوەی جگەری ئاسایی بێت، پشت بە گەرمکردنی کارەبایی دەبەستێت. هەروەها دەڵێت: ''رۆژانە بە چەند مژێکی کەمیش بێت، ژەهرەکەی تێکەڵ بە جەستە دەبێت''.
ئەوان دوو مادەی شێرپەنجەیی مەترسیداریان لەنێو شلەی ڤەیپەکاندا دۆزیوەتەوە، بە ناوەکانی (methylglyoxal) و (تێکەڵەی ئەسیتاڵدیهاید) کە دەشێت بە گەرمکردنی هەردووکیان، مادەی وایان لێدروستببێت کە راستەوخۆ پەککەوتنی سییەکانی لێ دروستبێت.
زیانەکانیشیان ئەمانەن:
بێهێزی و لاوازیی جەستە
کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی وزە
کەمبوونەوەی مایتۆکۆندریای خانەکان کە وزە بەرهەم دەهێنێت
رێخۆشکەرە بۆ دروستبوونی خانەی شێرپەنجەیی
پەککەوتنی سییەکان
تەقینی بۆڕیچکەکانی هەوای نێو سییەکان
زیاتر ببینە...
ID: 22 | Date: 2025-10-27 08:38:51