❯
❮
گرژییەکانی سعودیا و قەتەر
گرژییەکانی نێوان سعوودیا و قەتەر گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار لەکاتێکدا دەوحە داوای دەستوەردانی بەپەلەی ئەمریکا دەکات بۆ ڕاگرتنی پێشێلکارییەکانی ڕیاز سعوودیاش بە توندی جەخت لەسەر بنبڕکردنی ئەو لایەنانە دەکاتەوە کە قەتەر وەک پەناگەیەک بۆ توندڕەوی بەکاردەهێنن ئەم ململانێیە نەک هەر ئاسایشی کەنداو، بەڵکو هاوسەنگییە سیاسییەکانی ناوچەکەشی خستووەتە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی سەخت و نادیار ..
کارۆخ سەید ڕزگار
لبنان بیرووت
زیاتر ببینە...
2026-01-14 15:30:35
ID: 47
❯
❮
فەڕەنسا و قەیرانی مرۆیی
فەڕەنسا قەیرانی مرۆیی هەیە
سەید محەمەد بەرزنجی
لە ساڵی ٢٠٢٥ دا لە فەڕەنسا ٦٥١ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە ئەمە لەکاتێکدایە تەنها ٦٤٥ هەزار حاڵەتی لەدایک بوون تۆمار کراوە. ئەم ئامارانە ئاماژەیە بۆ زیادبوونی فشاری دیمۆگرافی کە لەوانەیە لە داهاتوودا کاریگەری لەسەر ئابووری فەڕەنسا هەبێت.
بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، پەیمانگای (INSEE) بۆ ئامار و توێژینەوەی ئابووری لە ڕاپۆرتێکدا باس لەوە دەکات کە رێژەی منداڵبوون دابەزیوە بۆ١.٥٦منداڵ بۆ هەر ژنێک کە نزمترین ئاستە لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە.
فەڕەنسا ماوەیەکی زۆرە پێکهاتەی دیمۆگرافیەکەی بەهێزترە لە هەموو وڵاتی ئەوروپا بەڵام لە ئێستادا ئەویش خەریکە ڕووبەڕوی هەمان ئاستەنگی کیشوەرەکەی دەبێتەوە کە گۆڕانی کۆمەڵگاکەیەتی بۆ کۆمەڵگایەکی پیر. لەساڵی ٢٠٢٣ ڕێژەی لە دایک بوون لە فەڕەنسا ١.٦٥ بووە بەمەش پلەی دووەمی ڕیزبەندیەکەی گرتووە و لەدوای بولگاریا دێت کە رێژەی لە دایک بوونەکەی ١.٨١
دەزگای لێپرسینەوەی نیشتیمانی هۆشداریدا کە بەردەوامی گۆڕانی دیمۆگرافی وادەکات خەرجیە گشتیەکان بەرز بنەوەو ئاستێکی پێوانەیی تۆماربکەن و ببێتە هۆی داڕمانی بنچینەی باج
ئابووریناس فیلیپ کریڤێل دەڵێت: "لەگەڵ خانەنشین بوونی لەدایکبوانی ١٩٦٠، ڕێژەی فشاری بازاڕی کار و نەبونی دەستی کار لە ساڵانی داهاتوودا زیاتر دەبێت."
ئەمە لە کاتێک دایە، بەپیی ئامارێک ژمارەی دانیشتوانی فەڕەنسا ساڵی ڕابردوو گەیشتە 69.1 ملیۆن کەس.
زیاتر ببینە...
2026-01-14 11:50:39
ID: 46
❯
❮
سوپای ئیسرائیڵ
بەپێی سەرچاوەی زانیاریمان
شەوی ڕابردوو سوپای ئیسرائیل لە دەرعەوە پێشڕەوییەکی بەرچاوی بەرەو پایتەختی سوریا ئەنجامدا و تەنها سێ کیلۆمەتر لە یەکەم گەڕەکی دیمەشقەوە دوور بوون ئەم جوڵە سەربازییە بەبێ هیچ بەرگرییەکی سوپای سوریا عەربی بەڕێوەچوو کە ئەمەش نیشانەی گۆڕانکارییەکی قووڵە لە هاوسەنگیی هێز و ئیسپاتی ئەوە دەکەت کە ڕێکەوتنی ئەحمد شەرع لەگەڵ ئیسرائیل ..
کارۆخ سەید ڕزگار
لبنان بیرووت
زیاتر ببینە...
2026-01-13 11:05:10
ID: 45
❯
❮
هەسەدە
هەسەدە لە بەنداوی تشرین گورزی وەشاند
سەید محەمەد بەرزنجی
ئەمڕۆ بەیانی دووشەممە 12ـی کانوونی دووەمی 2026 سەبارەت بە تێکچوونی دۆخی ئەمنیی لە دەوروبەری بەنداوی تشرین ناوەندیی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە"، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە؛ گروپیکی نزیک لە حکومەتی سوریا بۆمب بارانی بەنداوی تشرین و ناوچەکانی دەوروبەری کردووە وەهەروەها لە هێرشەکەدا درۆنیش بەکارهاتوە هاوکات لەگەڵ گرژیەکان فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاش لە ئاسمانی ناوچەکەن و چاودێری بارودۆخەکە دەکەن ناوەندیی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات، جەختی لەوەش کردەوە کە هێزەکانیان لەوپەڕی ئامادەباشیدان و لە نزیکەوە چاودێری وردی گۆڕانکارییە مەیدانییەکان و جموجۆڵە سەربازییەکانی ناوچەکە دەکەن.
زیاتر ببینە...
2026-01-12 07:36:23
ID: 44
❯
❮
سیستانی و خۆپیشاندان
سیستانی بەتوندی ڕەتیکردەوە دەستوەردان بکات لە پۆستی سەرۆک وەزیران
سەید محەمەد بەرزنجی
ئایەتوڵا عەلی سیستانی گەورەترین پیاوی ئاینی شیعەی عێراق ڕەتی کردەوە دەستوەردان بکات لە دیاریکردنی کاندید بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران لە حکومەتی نوێی عێراقدا
سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە لەم دواییانەدا نامەیەکیان لە ڕێگەی کەسێکی نزیک لە مەرجەعیەتەوە ناردووە و تێیدا داوایان کردوە لە کۆمەڵێک کاندید بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کردووە ناوێک هەڵبژێرێت بەگوێرەی زانیاریەکان محەمەد ڕەزا، کوڕە گەورەی ئایەتوڵڵا سیستانی، وەڵامی نامەکەی داوەتەوە و دەستێوەردانی سیستانی لە کەیسەکەدا ڕەتکردووەتەوە، هاوکات ناڕەزایی خۆی دەربڕیوە لە هەوڵدان بۆ دوبارەکردنەوەی ئەم هەنگاوە لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگی
سەرچاوەیەکی ئاگادار باسی لەوەکرد لە 8 ی کانوونی دووەم سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی مانگێک لەمەوبەر پرسیاریان لە دەسەڵاتی باڵای ئایینی نەجەف کردووە سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەت و ناوی کاندیدەکان بۆ سەرۆکایەتی حکومەت بەڵام وەڵامیان وەرنەگرتووە.
زیاتر ببینە...
2026-01-11 08:27:02
ID: 43
❯
❮
پەیامی تورکیا بۆ حەلەب
پەیامێکی وەزیری بەرگری تورکیا لەبارەی حەلەب هەرادەنێتەوە،،
سەید محەمەد بەرزنجی
دوای ئەوەی وەزیری بەرگری تورکیا لە پەیامێکدا پشتیوانی کرد لە پەلاماردانی گەڕەکە کوردیەکانی حەلەب لەلایەن حکومەتی سوریا کاردانەوە دروست بوو پەرلەمانتارێکی کورد هاتە دەنگ و وتی "هزرێک چەپڵە بۆ جیهادیەکان لێبدات ئیتر چۆن لەگەڵ کورد ئاست دەبیتەوە. "
دوێنێ ههینى، یاشار گولەر وەزیری بەرگریی تورکیا پهیامێكى لهتۆڕى ئێكس بڵاوكردهوه ، هێزهكانى ئاسایشى ناوخۆی "بهتیرۆریست ناوبردو ڕایگەیاند ئهوان وهك توركیا پێشوازیى لهو هێرشو پهلامارانه دهكهن كه كراوهتهسهر ههردوو گهڕهكى ئهشرهفیهو شێخ مهقسود لهشارى حهلهب.، ههموو پشتیوانییهك لە حكومهتهكهى شهرع دهكهن و ئامادهى ههموو هاوكارییهكن.
ئهم پهیامه ژمارهیهك لهپهرلهمانتارانى كوردى لهپهرلهمانى توركیا هێنایه دهنگو ههریهك بهجۆرێك وهڵامیانداوهتهوهو هۆشدارییان بهئهردۆغانو حكومهتهكهیداوه، سهبارهت بە لەناوچونی پرۆسهى ئاشتیى.
سری ساکیک لهفهیسبوكى خۆى نوسیویهتى، "كاتێك وەزیری بەرگریی توركیا پەیام بلاوکاتەوە لهبارهى هێرشى سهر گهلى كوردو بڵێت ئێمه زۆر خۆشحاڵینو پێشوازیی لەکۆمەڵکوژکردنی گهلى کورد لەشارى حەلەب دهكهین لەلایەن جیهادییە توندڕهوو تیرۆریستهكانهوهو ههموو پشتیوانیهكیان بۆ نیشانبدات، كهواته مافى خۆمانه بپرسین، ئاخۆ هزرێک چەپڵە بۆ جیهادییەکان لێبدات، لەبەرئەوەی کورد کۆمەڵکوژ دەکەن وە دڵخۆشی بەم کۆمەڵکوژییه نیشانبدات ، ئیتر چۆن وهزیرى بهرگریى و حكومهت و دهسهڵاتى توركیا نیهت و نیازى ئاشتبونهوه لهگهڵ گهلى كورد جێبهجێدهكات؟"
زیاتر ببینە...
2026-01-10 08:50:21
ID: 42