Logo

Washan Media

Menu


پێکهاتەکان :


هەواڵەکان


ئایە تورکیا پەلکێشی ئەم شەڕە دەکرێت؟

بەپێی زانیارییە سیاسییە عەرەبییەکان ئەگەر هێرشی گرووپە چەکدارە تیرۆرستەنە بۆ سەر کوردانی حەلەب بەردەوام بێت ئەمریکا و یەکێتی ئەورووپا هۆشدارییان داوە کە ئەگەری دەستێوەردانی ڕاستەخۆی ئیسرائیل لە ئارادایە دوور نیە تورکیا پەلکێشی شەڕێکە بکات ئەمەش بەو مانایەیە کە ئیسرائیل هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر ئەو گرووپانە دەست پێدەکات کە لە ناوچە جیاوازەکانی سوریادا وەک «بۆمبی تەوقیتکراو» دەبینرێن. ئەم هەنگاوە ئامانج لێی ڕێگریکردنە لە تێکچوونی زیاتری دۆخی ئەمنی و پاراستنی هاوسەنگیی هێز لە ناوچەکەدا ..

کارۆخ سەید ڕزگار
نووسەر

زیاتر ببینە... ID: 40 | Date: 2026-01-08 15:02:21

ئالۆزیەکانی حەلەب

ئاڵۆزییەکانی حەلەب ئەحمەد شەرع بە مەبەستی خۆدوورخستنەوە لە هۆشدارییە نێودەوڵەتییەکان گرووپە جیهادییەکانی دەرەوەی سوپای سووریا بە جێبەجێکاری ئەجێندای تورکیا تۆمەتبار دەکات ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە گرژییە مێژوویی و مەیدانییەکانی نێوان کورد و گرووپە جیهادیەکان بەهۆی ململانێی ئایدۆلۆژی و جوگرافییەوە گەیشتووەتە لوتکە. ئەم دۆخە مەترسییەکی گەورە بۆ سەر سەقامگیری ناوچەکە و داهاتووی پێگەی کورد لە باکووری سووریا دروست دەکات ..

کارۆخ سەید ڕزگار
لبنان بیرووت

زیاتر ببینە... ID: 38 | Date: 2026-01-07 20:41:23

کەرکووک پێویستی بە پینج هەزار قەلەویرە هەیە

کەرکووک پێویستی بە 8 نەخۆشخانەیە بۆ دانیشتوانی شارەکە،

ئارام شێرکۆ -کەرکووک،

شاری کەرکووک یەکێکە لە پارێزگا دیار و بەرچاوەکانی عێراق، بەڵام تاوەکو ئێستا پێکهاتەو و دانیشتوانەکەی گرفت و کەم و کوڕی و بێ خزمەت گوزاری بەرۆکیانی گرتووە.

دکتۆر شاسوار عەلی باوەیی،جێگری بەرێوبەری گشتی تەندروستی کەرکووک لەلێدوانێکی تایبەتدا ،ڕایگەیاند، لەئێستادا کەرکووک کێشەی کەمی نەخۆشخانە و نەبوونی قەرە وێڵەی نەخۆشی هەیە.

جەختیشی کردەوە، کە لەئێستادا بەپێی ستادەری جیهانی کەرکووک بۆ دانیشتوانی و پێکهاتەکانی سێکتەری تەندروستی پێویستی بەزیاتر لە 3500قەرەوێڵەی تەندروستیە، کە پێوەرەجیهانییەکان وای دەست نیشان کردووە لەبەرامبەر هەر 1000هاوڵاتیەک لەپارێزگاکە پێویستە 2.5قەڕوێڵە دابین بکرێت.

ئەوەیشی خستەڕوو، کە لەئێستا کەرکووک نزیکەی دوو ملێون دانیشتووی هەیە و ئەمەش بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان پێویستی بە 5هەزار قەرەوێڵەی نەخۆشە، بەڵام ئێستا تەنها کەمتر لە 1500قەرەوێڵەی هەیە و ئەمەش گرفتی بۆدانیشتووانی شارەکە و نەخۆشەکان دروست کردووە چونکە رۆژانە لەفریاکەوتنی یەک نەخۆشخانە لەماوەی 24کاتژمێر زیاتر لە800نەخۆش سەردانیان کردووە، کەئەمەش لەهیچ پێوەرێکی تەندروستی جیهانی جێگای نابێتەوە چونکە نە دکتۆرەکان و نە یاریدەدەری دکتۆر و نەپەرستارەکانیش ناتوانن وەکو پێویست خزمەتی نەخۆشەکان بکەن و چارەوسەری تەواویان بۆ بکەن.

دکتۆر شاسوار ئەوەیشی گووت: "ئەو پێوەرەی من باسی دەکەم پێوەرێکی جیهانیە و هاوشێوەی وڵاتانی لوبنان و ئوردن باس دەکەم ئەگەر بێت و باسی پێشکەوتن و سێکتەری تەندروستی بکەم هاوشێوەی وڵاتی سوید و کەندا بەهیچ شێوەیەک بەراورد ناکرێت و بڕواش ناکەن ئێمە لەدۆخێکی چەند خراپ داین لە بواری بەرێوەبردنی تەندروستی، ئەمەش ئەوەمان پێ دەڵێت، کە بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیانی کەرکووک و سەرجەم پێکهاتەکانی پێویستیمان بە 8نەخۆشخانەی هاوشێوەی نەخۆشخانەی ئازادی هەیە".

زیاتر ببینە... ID: 37 | Date: 2026-01-04 04:17:48

هێزی دەلتا فۆرس

بەکارھێنانی هێزی دەلتا فۆرس بۆ دەستگیرکردنی سەرۆکی وڵاتان، وەک ئەوەی لە بەرامبەر مادۆرۆ لە ڤینزوێلا باس دەکرێت بۆ دەستگیر کردنی ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ گۆڕانی شێوازی ململانێ نێودەوڵەتییەکان ئەم هەنگاوانە نیشانیی دەدەن کە ئەمریکا ئامادەیە هێزە بژاردەکانی بۆ یەکلاییکردنەوەی پرسە سیاسییەکان و سەپاندنی هەژموونی خۆی بەکاربهێنێت ئەم جۆرە ئۆپەراسیۆنانە نەک هەر سنووری سەروەریی دەوڵەتان دەبەزێنن بەڵکو قۆناغێکی نوێ لە ڕوبەڕوبوونەوەی ڕاستەوخۆ دەستپێدەکەن
وە بەدووری نابینم ئەم عەمەلیاتە لە عیراق و ئیران و تورکیاش ڕووبدات دژی ڕکەبەرەکانی ئەمرکیا. .

کارۆخ سەید ڕزگار

زیاتر ببینە... ID: 36 | Date: 2026-01-03 15:20:40

ئێران و مانەوەو روخان

ئیران لە بەینی مانەوەو ڕووخان ،

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بە شێوەیەکی فەرمی داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات کە سنوورێک بۆ هێرش و پێشێلکارییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی سەروەریی وڵاتەکەی دابنێن،
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە تاران هێرشە دەرەکییەکان و گوشارە نێودەوڵەتییەکان وەک هەوڵێکی هاوبەش بۆ لاوازکردنی قەوارەی سیاسیی ئێران دەبینێت لە لایەکی ترەوە تێکەڵبوونی ئەم هەڕەشە دەرەکییانە لەگەڵ ناڕەزایەتییە ناوخۆییەکانی هاووڵاتیانی ئێران دیمەنێکی ئاڵۆزی دروست کردووە ،
چاودێرانی سیاسی نیودەوەڵەتی پێیان وایە هاوشێوەبوونی گوشاری سەربازی دەرەکی و فشاری شەقامی ناوخۆیی خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی ئیران دەکرێت مەترسییەکی جیدی لەسەر مانەوەی درێژخایەنی ڕژێمی ئیران دروست بکات ئەگەر ئەم دۆخە بەردەوام بێت دوور نییە هاوکێشەکان بەرەو گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە داڕشتنەوەی دەسەڵاتی ئێراندا هەنگاو بنێن،
کۆی ئەم ڕووداوانە ئاماژەن بۆ ئەوەی کە تاران لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی مێژوویی و چارەنووسسازدایە ،کە ڕەنگە نەخشەی سیاسی ناوچەکە لەگەڵ خۆیدا بگۆڕێت.

کارۆخ سەید ڕزگار
نووسەر

زیاتر ببینە... ID: 35 | Date: 2026-01-01 18:20:07

کۆنفیدراسیۆن

کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی:لێدان لە دڵی ئابووریی کوردستان تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی و بێدەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش چرای سەوزە بۆ تیرۆر.

ڕاگەیەندراوێک لە کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی:

لە کاتێکدا دەستە ڕەش و نەگریسەکانی تیرۆر، جارێکی دیکە بە شێوەیەکی ترسنۆکانە پەلاماری کێڵگەی غازی کۆرمۆریان دا، ئێمە لە کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەرکۆنەی ئەم تاوانە دەکەین.
ئەم هێرشە تەنها بۆ سەر بۆرییەک یان کێڵگەیەکی وزە نییە، بەڵکو لێدانە لە دڵی ئابووریی کوردستان و بڕینی قووتی خەڵک و تێکدانی ئارامیی ناوچەکەیە، ئەمە هەوڵێکی نەزۆکی دۆڕاوەکانە بۆ ڕاگرتنی کاروانی ئاوەدانیی کوردستان کە بە ئیرادەی پۆڵایینی جەنابی سەرۆک بارزانی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە.

ئەم کارە ترسنۆکانەیە لێدانە لە سەقامگیری بازاری وزەی جیهانی و کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی دەبێت، ئەمەش کاریگەری لەسەر تێکڕای کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێت.

لە سۆنگەی پەرۆشیمان بۆ سەقامگیری ئابووری جیهان و ژیانی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بەگشتی و گەڵی هەرێمی کوردستان، بە دەنگێکی بەرز و ڕاشکاوانە بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، نەتەوە یەکگرتووەکان ، یەکێتی ئەورووپا ، پەرلەمانی ئەورووپا و هاوپەیمانان دەڵێین : بەیاننامەی نیگەرانی، چیتر برینی کوردستان ساڕێژ ناکات، بێدەنگی و هەڵوێستی کۆمەڵگایی نێودەوڵەتی ، وەک چرای سەوز وایە بۆ ئەوەی گرووپە لەیاسادەرچووەکان بەردەوام بن لەسەر تاوانەکانیان، پێویستە جیهان لە تەماشاکەرەوە ببێتە پارێزەری ڕاستەقینە و بە کردار کۆتایی بەم دەستدرێژییانە بهێنێت، ناکرێت هەرێمی کوردستان کە خوێنی بۆ پاراستنی جیهان لە تیرۆر بەخشیوە، ئێستا بە تەنها لەبەردەم ئاگری تیرۆردا بەجێ بهێڵرێت.

لەسەر ئاستی ناوخۆ، ئەمڕۆ ڕۆژی تاقیکردنەوەی ویژدانی نیشتمانییە، مووشەکی دوژمن ڕەنگ و بۆچوونی جیاواز ناناسێت، بەڵکو شکۆی هەموو کورد کوردستانییەک دەکاتە ئامانج. داواکارین لە سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان، ناکۆکییەکان وەلا بنێن و لەم پرسە چارەنووسسازەدا یەکدەنگ و یەک هەڵوێست بن،پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان هێڵی سوورە و دەبێت بە یەکڕیزی وەڵامی پیلانگێڕان بدەینەوە.
ئێمە لە کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بەڵێن دەدەین لە هەر کوێیەک بین، دەنگی بەرزی مەزڵوومیەت و مافخوازیی گەلەکەمان بین و ڕووی ڕەشی تیرۆریستان بۆ جیهان ئاشکرا بکەین،دڵنیابن، ئەو ئاگرەی دەیانەوێت لە کوردستانی بەر بدەن، تەنها دەموچاوی خۆیان ڕەش دەکات و کوردستان هەر ئاوەدان و سەربەرز دەمێنێتەوە.
سەربەرزی بۆ کوردستان و مەرگ و ڕووڕەشی بۆ تیرۆریستان.

ئیسماعیل کامل
سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
٢٧/١١/٢٠٢٥

زیاتر ببینە... ID: 34 | Date: 2025-11-28 15:58:19