Logo

Washan Media

Menu


پێکهاتەکان :


هەواڵەکان


رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

شیکاری سیاسی ئەگەری گۆڕینی ڕێرەوی ئابووری هەرێمی کوردستان و خەتی داود هاوکێشەی هێزە ناوچەییەکان لە ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست “

لە ژێر کاریگەری گۆڕانکارییە جیبۆلیتیک خێراکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست،
لە پرۆژەی ڕێڕەوی داوت کە حوکومەتی ئیسرائیل ڕایگەیاندوە چەند ساڵێکە کاری بۆ دەکات زۆرتر دەچێتە سەر ئەگەری گۆڕینی ڕێرەوی ئابووری هەرێمی کوردستان بۆ ئاراستەی ڕۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی سوریادا، بۆ هەناردەکردنی نەوت و هاوردەکردنی کاڵاو و پێداویستییە سەرەکییەکان هەرێم ئەم سناریۆیە ئەگەرچی هێشتا بە شێوەیەکی ڕەسمی پشتڕاست نەکراوە بەڵام لە ڕوانگەی شیکارییەوە پەیوەستە بە هاوکێشەی هێز و بەرژەوەندییە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکاندا

هەندێک بۆچوونی سیاسیەکانی وڵاتانی کەنداوی عرەبی لەسەر پرۆژەی داوت ئەم پرسیارە دەبەستنەوە بە هەوڵی هێزە گەورەکان وەک ئەمرکیا و ئیسرائیل بۆ دروستکردنی ڕێگای جێگرەوەی ئابووری کە خاڵی کۆتایی پرۆژەی داود هەرێمی کوردستانە لە ژێر هەژموون و فشاری تورکیا دەردەهێنێت لە ئێستادا،


لەکاتێکدا زۆربەی هەناردەی نەوت و بازرگانی هەرێم لە ڕێگای تورکیاوە بۆ هەرێم هاوردە ، دەکرێت کە ئەمە دەکرێتە ئامرازێکی فشاری سیاسی لە کاتی ناکۆکییەکاندا بۆیە گۆڕینی ڕێگاکە ئەگەر ڕوو بدات، دەتوانێت هاوسەنگی هێز بگۆڕێت لە ناوچەکەدا “

لە هەمان کاتدا، ڕۆژئاوا و باشووری سوریا خۆیان بە ناوچەیەکی ستراتیژی دەردەکەون بە تایبەتی ئەگەر ڕێگایەکی ئابووری بەردەوام لەنێوانیان هەرێمی کوردستان دروست بکرێت. ئەمە نە تەنها پرسی نەوتە، بەڵکو پەیوەستە بە سیاسەتی ناوچەیی ئاسایشی سنوور، و هاوکارییە سیاسییەکانیش “

هەرچەندە گرنگترین فاکتەر بریتییە لە بڕیاری هێزە ناوخۆییەکان لە هەرێم بەتایبەت یەکێتی و پارتی چارەنووسسازە چونکە هەر گۆڕانێکی ستراتیژی لە ڕێرەوی ئابووری بەبێ ڕەزامەندی و بەرژەوەندی ناوخۆیی جێبەجێ نابێت هەروەها، حکومەتی ناوەندی عێراق و بارودۆخی یاسایی نەوتیش کاریگەرییەکی گەورەیان هەیە

لە کۆتاییدا، باسکردنی ئەم پرسیارە وەک پلانی نزیک جارێ زۆر زوە بەڵام وەک سناریۆیەکی ژئوپۆلیتیکی جێگای شیکارییە هەرێمی کوردستان هەمیشە هەوڵ دەدات ڕێگای جێگرەوە بدۆزێتەوە بۆ پاراستنی ئاسایشی ئابووری خۆی بەڵام گۆڕینی ڕێرەوی ستراتیژی پەیوەستە بە هاوکێشەیەکی زۆر ئاڵۆزی هێزە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان ..

کارۆخ سەید ڕزگار
نووسەر ، لبنان بیرووت

زیاتر ببینە...

هاکان فیدان

هاکان فیدان قسەکانی و نەخشەی نوێی بۆ ناوچەکەو عیراق ئاشکرابوو “

لەنێوان گومان و ڕاستییە سیاسییەکاندا
کەسایەتی هاکان فیدان وەک ئەندازیاری پێشووی هەواڵگری و وەزیری ئێستای دەرەوەی تورکیا هەمیشە جێگەی مشتومڕ بووە لێدوان و جوڵە دیپلۆماسییەکانی فیدان لەم دواییانەدا بووەتە هۆی دروستبوونی شەپۆلێک لە لێکدانەوەی جیاواز بەتایبەت لەناو بەشێک وڵاتانی عرەبی کەنداو “

هەندێک لە وڵاتانی عەرەبی بە جۆرێک بە گومانەوە دەڕواننە ستراتیژییەکانی فیدان ئەم گومانانە لەوەوە سەرچاوە دەگرت کە تورکیا هەوڵی فراوانکردنی هەژموونی خۆی دەدات لەژێر پەردەی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەییدا لای ئەوان جوڵەکانی فیدان تەنها دیپلۆماسی نین بەڵکو نەخشەیەک بۆ گۆڕینی هاوسەنگی هێز لە عێراق و سوریادا دەبینن
گومان لە سیناریۆی درووست کردنەوەی داعش دەکەن و تێکەڵبوونی گروپە دژبەیەکەکان
ئەو بۆچوونەی کە باس لە ئەگەری دروستکردنەوەی قەوارەیەکی هاوشێوەی خەلافەت" دەکات بە هاوکاری پاشماوەکانی حزبی بەعس و ئەنەکەسە وەک حزبێکی کوردی کە پێشمەرگەی لەشکری ڕۆژی لە بەردەستایە سیناریۆیەکی مەترسیدار و ئاڵۆزە لە ئارادایە هەرچەندە لە ڕووی ئایدۆلۆژییەوە تورکیا و بەعس و ئەنەکەسە بەجۆرێک ناکۆکن بەڵام لە سیاسەتدا "بەرژەوەندی کاتی دەکرێت هاوپەیمانی ستراتیژی لێ دروست بکات. لێرەدا مەترسییەکە لەوەدایە کە ئەم هێزانە وەک ئامرازێک بۆ لاوازکردنی عیراق بە پلەی یەک دێت بێگوومەن قەوارەی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە ..

کارۆخ سەید ڕزگار
لبنان بیرووت

زیاتر ببینە...

ئیسرائیل و قەتەر

ئیسرائیل و قەتەر لە وڵاتی سێهەم بەنهێنی کۆبونەوە بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندێکانی نێوان هەردوو وڵات ئەمەیش
لە دوای ئەوەیی ئیسرائیل قەتەری تۆمەت بارکرد بەپاڵپشتیی میلیشیاکانی یەمەن و حەماس وە خستنە لیستی دووشمنانی
ئیسرائیل بەنێون گیری وڵاتێکی عەرەبی کۆبونەوەیەکی نهێنیەن ئەنجمدا بۆ ئاسیکرنەوەی پەیوەندێکانی نێوان هەردوولا وەتا ئێستا هیچ سەرچاوەیەک پشتڕاتیی نەکراوەتەوە لە چی وڵاتێک کۆبونەوەکە ئەنجام دراوە تەنها ئەوە نەبێت ئەو وڵاتەی کۆبونەوەکەی لێکراوە وڵاتێکی عەرەبیە ..

کارۆخ سەید ڕزگار
بیرووت

زیاتر ببینە...

سیمکارت

تەنها بە سیمکارت، بڕی ٢٨ هەزار دۆلار کۆکراوەتەوە

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، گەنجێکی چینی بە ناوی تشیاو توانراویەتی لە نێوان سیمکارتە کۆنەکان و پاشماوەی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکاندا، نزیکەی ١٩١ گرام زێڕ دەربهێنێت.
ئەو کارە لە ڕێگەی کۆکردنەوە و پرۆسێسکردنی بڕێکی کەم لە کانزا بەنرخەکانەوە ئەنجام داوە، ئەوانەی کە بە شێوەی ڕۆژانە لە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکاندا بەکاردەهێنرێن.

دوای کۆکردنەوەی ماددە پێویستەکان، تشیاو پاڵاوتەی کردووە و گۆڕی بۆ یەک کۆڵی زێڕ، کە بەهاکەی نزیکەی ٢٨ هەزار دۆلار هەژمار کراوە.

ئەم چیرۆکە تیشک دەخاتە سەر ئەو ڕاستییەی کە بڕێک لە کانزا بەنرخەکان لە ناو ئامێرە ئەلیکترۆنییە ڕۆژانەکاندا شاراوەن. بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵەوە، لە ماوەیەکی کورتدا خواستی کڕینی ئامێرە پەیوەندیە کۆنەکان بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد کردووە.

وەرگێرانی لە عەرەبییەوە: شەرمین ڕواندزی

زیاتر ببینە...

دیمەشق و هەسەدە

ڕێککەوتنی دیمەشق و هەسەدە لایەنێکی شاراوەی تێدایە کە بریتییە لە حەلکردنی گرووپە تیرۆرستیەکان و دەرکردنی سوپای تورکیا لە ناوخاکی سوریادا
کە بە فەرمانی ڕاستەوخۆی ئەمریکا و ئیسرائیل لە داهاتوودا سوپای سوریا کە پێکدێت لە هەسەدە و هێزەکانی ئەحمد شەرع دیارە مەبەستم ئەو گرپانە نیە کەڕاستەوخۆ لەلایەن تورکیاوە دەعم دەکرێن و میراتگریی داعشی تیرۆرستن ، تورکیای تووشی ترسێکی قووڵ کردووە چونکە دەزانێت ئەم هاوپەیمانییە نوێیە بۆ تێکشکاندنی یەکجاریی پێگەکانی ئەوانە لە ناوچەکەدا ئەمە دابەشکردنی سوریایە لە بەینی کورد و عەرەب کۆتایی بە هەژموونی سەربازی تورکیا دەهێنێت و نەخشەی مەیدانیی سووریا بە زیانی ئەنقەرە دەگۆڕێت ..
کارۆخ سەید ڕزگار
بیرووت

زیاتر ببینە...

ئاگر بەست

مەزلوم عەبدی: ڕێکەوتنی ئاگربەست لە ژێر چاودێری ئەمریکا ئەنجامدرا و دیالۆگ لەگەڵ دیمەشق بەردەوامە

سەرۆکی گشتیی هێزەکانی سوریا دیموکرات (قسد)، مەزلوم عەبدی، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەت لەگەڵ کەناڵی ڕۆناهیدا ڕاگەیاند کە ڕێکەوتنی ئاگربەست لە ژێر چاودێری و پشتگیریی ئەمریکا ئەنجامدراوە و هێشتا کاناڵەکانی دیالۆگ و گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی سوریا بەردەوامن.

عەبدی پشتڕاستی کردەوە کە کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە هەولێر ئەنجامدراوە کە تایبەت بوو بە ئاگربەست، و بەپێی ئەم ڕێکەوتنە سوپای سوریا ناچێتە ناو ناوچەکانی قسد. هەروەها وتی دوای تێپەڕبوونی ئەم ماوەیە هەنگاوەکانی گرنگ بۆ یەکگرتن و چارەسەری سیاسی دەهێنرێن.

سەرۆکی قسد ئاماژەی بەوەدا کە ئەمریکا بە هەموو دامەزراوە سیاسی و عەسکەرییەکانی خۆی، هەروەها فڕانس بە سەرۆکیایەتی ئەیمانوێل ماکرۆن، بەشدارن لەم هەوڵدانانەدا، و مەبەستیان هێمن‌کردنەوە و دووربوونەوەیە لە چارەسەری عەسکەری.

لە بەشێکی تر لە قسەکانیدا، مەزلوم عەبدی جەختی کردەوە کە هێرشەکان بۆ سەر کوبانی شکستیان دەهێنرێت و داوای لە دیمەشق کردووە نەچێتە ناو ئەم شارە. وتیشی ئەم داواکارییە قبوڵ کراوە و هیواداری پابەندبوونیانە.

عەبدی باسی تاوان و توندوتیژیەکانیش کرد کە دژ بە کوردان لە ڕەقە، تەبقا و ناوچەکانی دیکە ڕوویداوە، و داوای کرد هەموو ئەوانەی تاوانیان ئەنجامداوە حساب بدرێن. هەروەها ئاگاداری دا لە زمان و هەنگاوی شوڤینیستی و نژادپەستانە کە مەبەستی دروستکردنی دژایەتی نێوان کورد و عەرەبە.

سەرۆکی قسد جەختی لەسەر یەکگرتوویی کوردان کرد و وتی بەرگریی کوبانی بوو کە گەلێ کوردی یەکگرت و گەیاندیانە ئاستی ئێستا. هەروەها پشتگیریی سەرکردە کوردەکانی کوردستان و هەموو لایەنە سیاسییە کوردییەکانی ڕۆژئاوا بە نرخاند.

لە کۆتاییدا، مەزلوم عەبدی ڕاگەیاند کە قسد ئامادەی شەڕە بەڵام باوەڕی بەوەیە لە ڕێگای عەسکەریدا هیچ لایەنێک سەرکەوتوو نابێت، و تا گەیشتن بە چارەسەری سیاسی، بەرگری و پاراستنی ناوچەکانی ڕۆژئاوا بەردەوام دەبێت.

میدیا ئەحمەدـ شاری حەسەکە

زیاتر ببینە...