❯
❮
نرخی زێڕ بەرەوکوێ رەڕوات؟
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 نرخەکەی 10 هەزار دیناری تریش بەرزبووەوە
سەید محەمەد بەرزنجی
ئەمڕۆ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بەراورد بە دوێنێ 10 هەزار دینار بەرزبووەوە.
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 ئەمڕۆ بە 825 هەزار دینارە.
دوێنێ نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 815 هەزار دینار بوو.
بەگوێرەی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر، عەیار 22 بە 865 هەزار دینار و عەیاری 18 بە 707 هەزار دینار دەفرۆشرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە چوار هەزار و 16 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەرزبوونەوەی زێڕ دوای ئەوە هات، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گوتی، بە رێژەی 100% پێناسی گومرکی بەسەر چین دا دەسەپێنێت.
زیاتر ببینە...
2025-10-11 08:25:31
ID: 17
❯
❮
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی شەپۆلێکی نوێی ئالوودەبوون رادەگەیێنێت
سەید محەمەد بەرزنجی
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی شەپۆلێکی نوێی ئالوودەبوون رادەگەیێنێت و دەڵێت، لە جیهاندا 15 ملیۆن منداڵ ڤەیپ دەکێشن.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO) هۆشدارییەکی تووندی لەبارەی جگەرە ئەلیکترۆنییەکانەوە بڵاوکردۆتەوە دەڵێت: ''شەپۆلێکی نوێ و مەترسیدار بۆ ئالوودەبوون بە نیکۆتین لەنێو هەرزەکاراندا بونی هەیە کە بووەتە هۆی ئالوودەبوونی ملیۆنان منداڵ لە جیهاندا.
رێکخراوەکە لە نوێترین راپۆرتیدا رایگەیاند، لەو وڵاتانەی کە داتای وردیان بەردەستە، دەرکەوتووە منداڵان بە تێکڕا نۆ هێندەی کەسانی پێگەیشتوو ئەگەری بەکارهێنانی ڤەیپیان هەیە، ئەمەش ئاماژەیەکی روونە بۆ ئەوەی کە ئەم بەرهەمانە بە شێوەیەکی سەرەکی هەرزەکاران دەکەنە ئامانج.
ئاژانسە تەندروستیەکە رایگەیاند، پیشەسازیی تووتن و نیکۆتین بەردەوام بانگەشە بۆ ڤەیپ دەکات وەکو جێگرەوەیەک بۆ جگەرەی ئاسایی کە زیانی کەمترە، بەڵام لە راستیدا ئەمە تەنیا تاکتیکێکە بۆ راکێشانی نەوەیەکی نوێ و ئالوودەکردنی منداڵان بە نیکۆتین.
یەکەم خەمڵاندنی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەریدەخات، زیاتر لە 100 ملیۆن کەس لە جیهاندا ڤەیپ بەکاردەهێنن. ئاژانسەکە ئەم ئامارەی بە " نیگەرانییەکی قووڵ" وەسف کرد. بەپێی ئامارەکە نزیکەی 86 ملیۆن بەکارهینەری ڤەیپ کەسی پێگەیشتوو لەخۆدەگرێت، کە زۆربەیان لە وڵاتانی خاوەن داهاتی بەرزدان، لەگەڵ نزیکەی 15 ملیۆن منداڵی تەمەن 13 بۆ 15 ساڵ.
زیاتر ببینە...
2025-10-09 13:09:29
ID: 16
❯
❮
ئەمریکا لە نوێترین بڕیاریدا خواردنە لە قتونراوەکان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغە دەکات
سەید محەمەد بەرزنجی
ویلایەتی کالیفۆڕنیا لە نوێترین بڕیاریدا داوا دەکات خۆراکە ئامادەکراو و لەقوتوونراوەکان نەدرێن بە قوتابییان و لەبری ئەوانە، خۆراکی تازە، سەوزە و میوەیان پێبدرێت.
مایکڵ زۆرچنەر راهێنەری خۆراکیی قوتابییان لە قوتابخانەی مۆرگان هیڵ دەڵێت: ''پڕۆژەیاسای 1264 پێشنیاز بۆ خوێندنگەکان دەکات کە ئەو خۆراکانە بکڕن کە پێکهاتە زیانبەخشەکانی نێو خۆراکە ئامادەکراوەکانیان تێدا نییە وە ئەو خۆراکە ئامادەکراوانەشی دیاریکردووە کە لەسەر بنەمای زانست رێگەپێنەدراون''.
خۆراکە ئامادەکراوەکان، ئەوانەن کە شەکر، خوێ، مادەی پارێزە و رەنگیان تێدەکرێت تاوەکو بەتام بن و بڕازێندرێنەوە و بۆ ماوەیەکی زۆریش بمێننەوە، بەڵام ئەگەری تووشبوون بە قەڵەوی و لێکەوتەی مەترسیدار لەسەر تەندروستی دروستدەکەن.
لاوڕا سکمیت، یاساناسی بواری خۆراک دەڵێت: ''ئێمە دەزانین کە خۆراکە ئامادەکراوەکان دەبنە هۆی قەڵەوی، قەڵەویش کۆمەڵێک لێکەوتەی تەندروستی وەکو شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵی هەیە. بۆیە تاوەکو زیاتر خۆراکی تەندروست بخەینە بەردەم منداڵان، باشترە. ئەوەش لەڕێگەی ئەم یاسایەوە دەبێت کە خەریکە جێبەجێ دەبێت''.
بەپێی بڕیارەکە ، دەبێت تاوەکو تەممووزی 2029 هیچ خۆراکێکی ئامادەکراو لەنێو قوتابخانەکان نەمێنن. ئەمەش بەهەنگاوێکی گرنگ دادەنرێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەڵەوی، چونکە زیاد لە 40٪ـی ئەمریکییەکان قەڵەون.
زیاتر ببینە...
2025-10-09 12:10:08
ID: 15
❯
❮
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە ئەنقەرە کۆبوونەوە.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا لەوێ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە و لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس لەبارەی کۆبوونەوەکە رایگەیاند، "جەختمان کردەوە لەسەر گرنگیی هەوڵە هاوبەشە هەرێمییەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسانەی کە جێگای بایەخی هاوبەشن بۆ پێشخستنی سەقامگیری لە تەواوی ناوچەکەدا."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکە رایگەیاند، "ههردوولا جهختيان له خواستى دوولايهنه بۆ برهودان به پهيوهندييهكانى توركيا لهگهڵ عێراق و ههرێمى كوردستاندا كردهوه، ههروهها بيروڕايان گۆڕيوەتەوە سەبارەت بە چۆنيهتيى فراوانكردنى بوارهكانى هاريكاريى هاوبهش
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و هاکان فیدان باسیان له پرسى ئاو لهنێوان توركيا و عێراقدا كرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، "نێچيرڤان بارزانى داكۆكیى له پێويستيى ههماههنگيى نێوان عێراق و توركيا كردهوه، به شێوهيهك، بهڕێوهبردنى ئاو هەموو پێداويستييهكانى ههردوولا دابين بكات."
سەید محەمەد بەرزنجی
زیاتر ببینە...
2025-10-09 11:37:04
ID: 14
❯
❮
بکوژی ژنەکەی گەڕەکی قڕگە دەستگیرکرا
بکوژی ژنەکەی گەڕەکی قڕگە دەستگیرکرا
سەید محەمەد بەرزنجی
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بکوژی ئەو ژنەی کە مانگی رابردوو لە گەڕەکی قڕگە کوژرا ، لەگەڵ هاوکارێکیدا دەستگیرکرا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی ئاسایشی سلێمانی، دوای ئەوەی لە رێکەوتی 2025/9/27 تەرمی ئافرەتێک لە ماڵەکەی خۆیدا لە گەڕەکی قڕگەی شاری سلێمانی دۆزرایەوە، هێزەکانیان دەستبەجێ دەستیان بە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ورد کرد. لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکاندا، توانرا تۆمەتباران دەستنیشان بکرێن و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، بکوژ و هاوکارەکەی دەستگیرکران.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی (406) لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەیان بەردەوامە.
زیاتر ببینە...
2025-10-07 11:15:03
ID: 13
❯
❮
سەرکەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستان زەمانەتی سەرکەوتنی کوردە لەعێراق
ئارام شێرکۆ-کەرکووک:
هیوا ئەحمد مستەفا ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیان لە لێدوانێکی تایبەتی گووت: "زۆر ئومێدی هەیە، کە بتوانن زۆرترین دەنگ بۆ پارتی بەدەست بهێنن، چونکە بەبڕوای ئەو سەرکەوتنی پارتی لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق زەمانەتی سەرکەوتنی گەلی کوردە لە عێراق.
زیاتر ببینە...
2025-10-06 18:38:18
ID: 12