❯
❮
ئاگر بەست
مەزلوم عەبدی: ڕێکەوتنی ئاگربەست لە ژێر چاودێری ئەمریکا ئەنجامدرا و دیالۆگ لەگەڵ دیمەشق بەردەوامە
سەرۆکی گشتیی هێزەکانی سوریا دیموکرات (قسد)، مەزلوم عەبدی، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەت لەگەڵ کەناڵی ڕۆناهیدا ڕاگەیاند کە ڕێکەوتنی ئاگربەست لە ژێر چاودێری و پشتگیریی ئەمریکا ئەنجامدراوە و هێشتا کاناڵەکانی دیالۆگ و گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی سوریا بەردەوامن.
عەبدی پشتڕاستی کردەوە کە کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە هەولێر ئەنجامدراوە کە تایبەت بوو بە ئاگربەست، و بەپێی ئەم ڕێکەوتنە سوپای سوریا ناچێتە ناو ناوچەکانی قسد. هەروەها وتی دوای تێپەڕبوونی ئەم ماوەیە هەنگاوەکانی گرنگ بۆ یەکگرتن و چارەسەری سیاسی دەهێنرێن.
سەرۆکی قسد ئاماژەی بەوەدا کە ئەمریکا بە هەموو دامەزراوە سیاسی و عەسکەرییەکانی خۆی، هەروەها فڕانس بە سەرۆکیایەتی ئەیمانوێل ماکرۆن، بەشدارن لەم هەوڵدانانەدا، و مەبەستیان هێمنکردنەوە و دووربوونەوەیە لە چارەسەری عەسکەری.
لە بەشێکی تر لە قسەکانیدا، مەزلوم عەبدی جەختی کردەوە کە هێرشەکان بۆ سەر کوبانی شکستیان دەهێنرێت و داوای لە دیمەشق کردووە نەچێتە ناو ئەم شارە. وتیشی ئەم داواکارییە قبوڵ کراوە و هیواداری پابەندبوونیانە.
عەبدی باسی تاوان و توندوتیژیەکانیش کرد کە دژ بە کوردان لە ڕەقە، تەبقا و ناوچەکانی دیکە ڕوویداوە، و داوای کرد هەموو ئەوانەی تاوانیان ئەنجامداوە حساب بدرێن. هەروەها ئاگاداری دا لە زمان و هەنگاوی شوڤینیستی و نژادپەستانە کە مەبەستی دروستکردنی دژایەتی نێوان کورد و عەرەبە.
سەرۆکی قسد جەختی لەسەر یەکگرتوویی کوردان کرد و وتی بەرگریی کوبانی بوو کە گەلێ کوردی یەکگرت و گەیاندیانە ئاستی ئێستا. هەروەها پشتگیریی سەرکردە کوردەکانی کوردستان و هەموو لایەنە سیاسییە کوردییەکانی ڕۆژئاوا بە نرخاند.
لە کۆتاییدا، مەزلوم عەبدی ڕاگەیاند کە قسد ئامادەی شەڕە بەڵام باوەڕی بەوەیە لە ڕێگای عەسکەریدا هیچ لایەنێک سەرکەوتوو نابێت، و تا گەیشتن بە چارەسەری سیاسی، بەرگری و پاراستنی ناوچەکانی ڕۆژئاوا بەردەوام دەبێت.
میدیا ئەحمەدـ شاری حەسەکە
زیاتر ببینە...
ID: 57 | Date: 2026-01-26 09:09:06
❯
❮
کۆبانێ و کارەسات
کۆبانێ لە ئەنجامی سەرما ژمارەیەک منداڵ گیانیان لەدەست دا
سەید محەمەد بەرزنجی
لە کۆبانێ بەهۆی سەرما و نەمانی پێداوێستیە سەرەتاییەکان چوار منداڵ گیانیان لەدەستدا، گەمارۆی سەربازی توند لە کۆبانێ هەیە ئەمەش وایکردوە شارەکە بێبەش بێت لە هەموو خزمەتگوزاریە سەرەتاییەکان
بەهۆی پێکدادانی سەربازیەوە حکومەتی سوریا گەمارۆی تووندی خستووەتە سەر ناوچە کوردیەکان لەو وڵاتە، لە هەردوو شاری کۆبانێ و قامیشلۆ زەنگی ڕودانی کارەساتی مرۆیی گەورە لێدراوە، سەرما ڕووی لە ناوچەکە کردووە و سوتەمەنی بەردەست نییە
هەدیە عەبدوڵڵا، هاوسەرۆکی مانگی سووری کوردیی ڕایگەیاند :"ئەم ڕوداوە سەلمێنەری ئەوەیە کارەساتی مرۆی بەڕێوەیە لە کۆبانێ، وە بەردەوامی ئەو گەمارۆیانە دەبێتە هۆی بڵاو بوونەوەی نەخۆشی، بەپێی پێویست ئاو و دەرمان و شیری منداڵ بەردەست نییە ئەمەش مەترسی ڕاستەقینە دروست دەکات".
ڕێکخراوە مرۆییەکان هۆشداری دەدەن ئەگەر هاوکاری نەگەیەندرێتە ئەوناوچانە ژمارەی قوربانیان زۆر زیاتر هەڵدەکشێت، منداڵانیش قوربانی یەکەمی ئەو بارودۆخەن.
زیاتر ببینە...
ID: 56 | Date: 2026-01-24 09:41:44
❯
❮
کرێکاران
: هەوڵە نوێیەکان بۆ چاکسازی لە یاسای کار و پاراستنی مافی کرێکاران لە هەرێمی کوردستان دا
ئامادەکردنی: بارزان فارس - هەولێر
لە هەنگاوێکی نوێدا بۆ باشترکردنی گوزەرانی کرێکاران و ڕێکخستنەوەی بازاڕی کار، سەندیکای کرێکارانی کوردستان لقی هەولێر چەند بڕیار و ڕێنماییەکی نوێ ڕادەگەیەنێت. ئەم هەوڵانە لە کاتێکدایە کە ڕەشنووسی یاسایەکی نوێی کار لە پەرلەمانی کوردستان چاوەڕوانی پەسەندکردنە بۆ ئەوەی جێگەی یاسای کۆنی ساڵی ١٩٨٧ بگرێتەوە.
هەوڵ بۆ دەستەبەری کۆمەڵایەتی و خانەنشینی
حەسەن ڕەمەزان، وتەبێژی سەندیکای کرێکارانی لقی هەولێر، راگە یاند کە ئامانجی سەرەکی لەم قۆناغەدا تۆمارکردنی ناوی هەموو کرێکارانە لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی. ئەمەش بە مەبەستی سوودمەندبوونیان لە "دەستەبەری کۆمەڵایەتی" و هەژمارکردنی ساڵانی خزمەتیان بۆ پرۆسەی خانەنشینی.
بەپێی ڕێنماییە نوێیەکان، تەمەنی خانەنشینی بەم شێوەیە دیاریکراوە:
پیاوان: ٦٠ ساڵ.
ئافرەتان: ٥٥ ساڵ.
کەمترین مووچە و مەرجی گرێبەستەکان
لەپێناو پاراستنی مافە داراییەکانی کرێکاران، سەندیکا جەخت لەوە دەکاتەوە کە نابێت مووچەی مانگانەی هیچ کرێکارێک لە ٤٥٠ هەزار دینار کەمتر بێت. هاوکات، سەندیکا بە وردی چاودێری گرێبەستی نێوان کرێکار و خاوەنکار دەکات بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی هیچ مافێکی یاسایی کرێکاران پێشێل ناکرێت.
لە پێشینەکان بۆ گەنجانی ناوخۆ (ساڵی ٢٠٢٥)
یەکێک لە بڕیارە گرنگەکانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ساڵی ٢٠٢٥، تایبەتە بە ڕێکخستنەوەی هێزی کار لە پڕۆژەکاندا. بەپێی ئەم بڕیارە:
پێویستە **٧٥٪**ی هێزی کار لە هەر پڕۆژەیەکدا "خۆماڵی" بێت.
تەنها ٢٥٪ ڕێگە بە بەکارهێنانی کرێکاری بیانی دەدرێت، ئەویش بە مەرجی هەبوونی پسپۆڕیی دەگمەن.
زەنگی مەترسی؛ سەلامەتی پیشەیی
سەرباری هەوڵەکان بۆ باشترکردنی یاساکان، ڕەوشی سەلامەتی کرێکاران هێشتا وەک ئاستەنگێکی گەورە ماوەتەوە. ئامارەکان نیشانی دەدەن کە تەنها لە ساڵی ٢٠٢٥دا، ١٣ کرێکار لە شاری هەولێر لە کاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە. ئەم ڕووداوانە ئەرکی سەندیکا و لایەنە پەیوەندیدارەکان قورستر دەکات بۆ توندکردنەوەی ڕێکارەکانی سەلامەتی و دابینکردنی ژینگەیەکی پارێزراو بۆ کرێکاران.
ئەم گۆڕانکارییانە وەک وەرچەرخانێکی گرنگ لە مێژووی یاسای کار لە هەرێمی کوردستان هەژمار دەکرێن. چاوەڕوان دەکرێت بە پەسەندکردنی یاسا نوێیەکە و جێبەجێکردنی مەرجەکانی سەندیکا، مافە یاسایی و داراییەکانی کرێکاران زیاتر پارێزراو بن و هەلی کاری زیاتر بۆ گەنجانی ناوخۆ بڕەخسێت.
زیاتر ببینە...
ID: 54 | Date: 2026-01-22 15:37:30

ID: 55 | Date: 2026-01-22 15:37:30
❯
❮
حزبوڵای لوبنان
پرۆسەی داماڵینی چەکی حزبوڵا لە لبنان دوادەخرێتـ “
بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی وڵاتی لبنان بەرەو قۆناغێکی ئاڵۆزتر هەنگاو دەنێت لە ئێستادا دەسەڵاتدارانی لبنان ترسوو نیگەرانییەکی قووڵیان هەیە سەبارەت بە ئاڵۆزێکانی سوریا شەڕیی بەینی کورد و سوپای عەرەبی سوریا کە بوەتە هۆی ئازاد کردنی تیرۆرستانی داعش لە بەندین خانەکانی ڕۆژئاڤا و ترسوو دڵە ڕاوکێی درووستکردردوە لەلایی حوکومەتی لبنان هەربۆیە پرۆسەی داماڵینی چەکی حزبوڵای لبنان کە یەکێک بوو لە بابەتە گەرمەکانی ناوخۆ و نێودەوڵەتی بۆ کاتێکی نادیار دوا خرا لەلایەن حوکومەتی لبنان بەشێوەکی نهێنی …
کارۆخ سەید ڕزگار
لبنان بیرووت
زیاتر ببینە...
ID: 52 | Date: 2026-01-22 07:53:12

ID: 53 | Date: 2026-01-22 07:53:12