فشارەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ ئێران توندتر دەبن

(رۆژنامەنووس)
،،کاردۆست حوسێن مەحەمەدئەمین،،

شەپۆلێکی نوێی سزا نێودەوڵەتییەکان سیاسەتی ئێران دەهەژێنێت و ئابوورییەکەی لە ئێستاوە زیاتر دەکێشێتە خوارەوە، لەکاتێکدا ترس لەنێو هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا زیاتر پەرەدەسەنن کە خولێکی دیکەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو وڵاتە نزیک بێت، ئیدارەی ترەمپ دەڵێت "سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە وڵاتانی ئەوروپا ڕێککەوتن لەسەر سەپاندنی لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی کۆتایی پێویستە بۆ فشار بخرێتە سەر ئێران بۆ دانوستان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی".


سزا و  فشارەکانی ئەمەریکا مەبەست لێی هاندانی ئێرانە بۆ ئەوەی چوار مەرجی توند وەک بنەمایەک بۆ دانوستانە نوێیەکان قبوڵ بکات، بە گوتەی بەرپرسێکی ئەمەریکی: دانوستانەکان دەبێت "مانادار" و ڕاستەوخۆ بن، تاران دەبێت ڕازی بێت بە سفر پیتاندنی مادەی ئەتۆمی و سنووردارکردنی بەرنامە مووشەکییەکەی، هەروەها دەبێت واز لە پارەدان بە هێزە بەکرێگیراوەکان بهێنێت.


دانوستانکارانی ئێران و ئەمەریکا لە هاوینی ئەمساڵدا بۆ ماوەی دوو مانگ بۆ پێنج خولی دانوستان کۆبوونەوە، بەڵام نەیانتوانی هیچ پێشکەوتنێک بەرەو ڕێککەوتنێک مسۆگەر بکەن، ئەو بەرپرسە ئەمریکییە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیدارەی ترەمپ پێی وایە نەبوونی پێشکەوتنەکان لەبەر ئەوە بووە کە ئێرانییەکان "جدی نەبوون" و تیمی دانوستانکاریان ئەرکی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکیان پێنەدراوە.