باڵیۆزی ئیتاڵیا پشتیوانی بۆ کورد دەربڕی

ئەمڕۆ چوارشەممە، 16ـی ئەیلوولی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتووگۆ کردن سەبارەت بە بەردەوامیی هاوکارییەکان بۆ هێزی پێشمەرگە و دەستەبەرکردنی دادپەروەرانەی بەشەبودجەی هەرێم لە بودجەی گشتیی فیدراڵیدا لەگەڵ نیکۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق کۆبووەوە لەمیانی کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی عێراق و ناوچەکە بە گشتی تاوتوێ کرا، هەروەها جەخت لە پێویستیی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا و بەردەوامبوونی پشتیوانییەکانی ئەو وڵاتە بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرایەوە، لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ کرا، لەم بارەیەوە سەرۆکی حکوومەت جەختی لە پاراستن و رێزگرتن لە مافە دەستوورییەکان و دەستەبەرکردنی شایستە داراییەکان و بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2027 کردەوە، کە پێویستە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە بۆ خەڵکی کوردستان تەرخان بکرێت.