حوسییەکان دەگەنە مەککەی پیرۆز
ئاگری جەنگی حوسیەکان گەیشتە مەککە
دوایی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا تۆرکی ئەلمالیکی وتەبێژی هاوپەیمانی عەرەبی لە دژی حوسیەکان ڕایگەیاند ڕۆژی سێشەممە هێزی ئاسمانی سعودی فرۆکەیەکی بێفرۆکەوانی حوسیەکانی لە نزیک مەککەی پیرۆز تێکشکاندووە کە ئاراستەی شارەکە کرابوو وتەبێژی هاوپەیمانێیتیەکە باسی لەوەش کرد کە ئاسایشی ئەم جێگا پیرۆزە و سەردانیکەرانی هێڵی سورە و ڕێوشوێنی توند دەگرنە بەر لە دژی حوسیەکان ئەلمالکی باسی لەوە کرد کە ئەم ڕووداوە دووەم هەوڵی حوسییەکانە بۆ بەئامانجکردنی مەککە، ئەمەش دوای ئەوەی هاوپەیمانیەتیەکە دەڵێت لە مانگی تەمووزی 2017 بە مووشەکی بالستیک هێرش کراوەتە سەر ئەم جێگا پیرۆزە، بەپێی وتەی سەرچاوە پەیوەندیدارەکان حوسیەکانی یەمەن ئەو هەواڵە رەتدەکەنەوە و ڕایدەگەیەنن کە نابنە هەڕەشە بۆ سەر مەککە یان هیچ جێگایەکی پیرۆز.
مەککەی پیرۆز یەکێکە لە جێگا پیرۆزەکانی موسوڵمانان کە دەکەوێتە وڵاتی سعودیا و ساڵانە لە تەواوی جیهانەوە بە ملیۆنەها پەیرەوی ئاینی ئیسلام سەردانی دەکەن.