لە حەسەکە، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی دەستی، دوو کەس کوژران

لە مەیدانی سەلام، لە نزیک بینای دادگای ناوەندی لە شاری حەسەکە، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی دەستی، کەسێک و منداڵێک کە لەگەڵی بوو، گیانیان لەدەست دا.

بەپێی زانیارییەکانی هێزە ئەمنییەکان و شایەتانی ڕووداوەکە، بۆمبە دەستییەکە لە دەستی ئەو کەسەدا بووە کە لە تەقینەوەکەدا کوژراوە.

دوای ڕووداوەکە، لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە، بۆ دیاریکردنی هۆکار و وردەکارییەکانی ڕووداوەکە.
دلاڤا حسن محمد
پەیامنێرـ وەشەن