ئەمساڵ هەڵەبجە خۆی بۆ یازدەهەمین فیستیڤاڵی
ساڵی ئامادە دەکات.

فیستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە، کەرنەڤاڵێکی پڕ جەماوەرە کە ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی پایز و پێگەشتنی هەناردا لە پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت.

ئەم فیستیڤاڵە لە پێناو ناساندن و بەبازاڕکردنی هەناری بەناوبانگی هەڵەبجە و بەرهەمە پایزی و خۆماڵییەکانی ناوچەکە و پشتگیریکردنی جوتیاران و پەرەپێدان بە کەرتی کشتوکاڵ و گەشتوگوزار لە ناوچەکەدا ڕێکدەخرێت.

ساڵانە سەدان هەزار گەشتیار لە شارو شارۆچکەکانی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراقەوە سەردانی ئەم فیستیڤاڵە دەکەن.

شوێنه ئەنجامدانی فیستیڤاڵەکە (پارک و شاری یاری هەڵەبجە) دەبێت.

بۆ ئەمساڵ فیستیڤاڵەکە لە بەرواری ٣٠/١٠/٢٠٢٥ ڕۆژی پێنج شەممە دەات پێدەکات، بۆماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.