نورەدین ئەحمەد، پارێزگاری حەسەکە، لەگەڵ عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری شارستانی لە وەزارەتی ناوخۆی سووریا و لایەنە پەیوەندیدارەکان، لە تەلاری پارێزگا کۆبوونەوەیان ئەنجامدا.

تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە سەبارەت بە میکانیزمی جێبەجێکردنی مەرسوومی کۆماری ژمارە /١٣/ بوو، کە پێدانی ڕەگەزنامەی سووری بە هاووڵاتیانی کورد مسۆگەر دەکات.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، ڕێککەوتن لەسەر داڕشتنی میکانیزمێکی کارکردن و پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ وەرگرتنی داواکارییەکان هاتە دەست.
هەروەها بڕیار درا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کاتی دەستپێکردنی وەرگرتنی داواکارییەکان بە فەرمی ڕابگەیەنرێت.