دامەزراندنی 7 هەزار کەسی بە گرێبەست لە پارێزگای کەرکوک راگەیاندرا
بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2-10-2025، رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا کردنەوەی دەرگەی دامەزراندن بۆ 7 هەزار و 304 کەس بەشێوەی گرێبەست ڕاگەیاند.
ئاماژەی بەوە کرد، بەگوێرەی رێکارەکان، ئەو کەسانەی داوای دامەزراندن دەکەن، لە رێگەی بەستەرێکی ئەلیکترۆنییەوە داواکارییەکانیان پێشکێش دەکەن و بەگوێرەی پێوەرەکان وەردەگیرێن، رۆژی سێشەممەی داهاتوو لینکی دامەزراندنەکە کارا دەبێت ، هەروەها هەوڵدەدرێت رەچاوی هاوسەنگیی نێوان پێکهاتەکانی کەرکووک بکرێت.
وە ڕاشی گەیاند "هیچ کەسیک ناتوانێت دەستوەردان لە دامەزراندنەکە دا بکات و هەموو وردەکارییەکانی دامەزراندن دیاریکراون و بە گوێرەی کێبڕکێ دەبێت."
رۆژنامەنووس: ئەژین مەحمود