تەنها بە سیمکارت، بڕی ٢٨ هەزار دۆلار کۆکراوەتەوە

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، گەنجێکی چینی بە ناوی تشیاو توانراویەتی لە نێوان سیمکارتە کۆنەکان و پاشماوەی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکاندا، نزیکەی ١٩١ گرام زێڕ دەربهێنێت.
ئەو کارە لە ڕێگەی کۆکردنەوە و پرۆسێسکردنی بڕێکی کەم لە کانزا بەنرخەکانەوە ئەنجام داوە، ئەوانەی کە بە شێوەی ڕۆژانە لە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکاندا بەکاردەهێنرێن.

دوای کۆکردنەوەی ماددە پێویستەکان، تشیاو پاڵاوتەی کردووە و گۆڕی بۆ یەک کۆڵی زێڕ، کە بەهاکەی نزیکەی ٢٨ هەزار دۆلار هەژمار کراوە.

ئەم چیرۆکە تیشک دەخاتە سەر ئەو ڕاستییەی کە بڕێک لە کانزا بەنرخەکان لە ناو ئامێرە ئەلیکترۆنییە ڕۆژانەکاندا شاراوەن. بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵەوە، لە ماوەیەکی کورتدا خواستی کڕینی ئامێرە پەیوەندیە کۆنەکان بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد کردووە.

وەرگێرانی لە عەرەبییەوە: شەرمین ڕواندزی