کۆبانێ لە ئەنجامی سەرما ژمارەیەک منداڵ گیانیان لەدەست دا


سەید محەمەد بەرزنجی
لە کۆبانێ بەهۆی سەرما و نەمانی پێداوێستیە سەرەتاییەکان چوار منداڵ گیانیان لەدەستدا، گەمارۆی سەربازی توند لە کۆبانێ هەیە ئەمەش وایکردوە شارەکە بێبەش بێت لە هەموو خزمەتگوزاریە سەرەتاییەکان

بەهۆی پێکدادانی سەربازیەوە حکومەتی سوریا گەمارۆی تووندی خستووەتە سەر ناوچە کوردیەکان لەو وڵاتە، لە هەردوو شاری کۆبانێ و قامیشلۆ زەنگی ڕودانی کارەساتی مرۆیی گەورە لێدراوە، سەرما ڕووی لە ناوچەکە کردووە و سوتەمەنی بەردەست نییە

هەدیە عەبدوڵڵا، هاوسەرۆکی مانگی سووری کوردیی ڕایگەیاند :"ئەم ڕوداوە سەلمێنەری ئەوەیە کارەساتی مرۆی بەڕێوەیە لە کۆبانێ، وە بەردەوامی ئەو گەمارۆیانە دەبێتە هۆی بڵاو بوونەوەی نەخۆشی، بەپێی پێویست ئاو و دەرمان و شیری منداڵ بەردەست نییە ئەمەش مەترسی ڕاستەقینە دروست دەکات".

ڕێکخراوە مرۆییەکان هۆشداری دەدەن ئەگەر هاوکاری نەگەیەندرێتە ئەوناوچانە ژمارەی قوربانیان زۆر زیاتر هەڵدەکشێت، منداڵانیش قوربانی یەکەمی ئەو بارودۆخەن.