بانگەوازێکی بەپەلە بۆ پاراستنی ڕۆژئاوای کوردستان لە حزبی کڵپەی نیشتیمانی کوردستانەوە “

بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمریکا، یەکێتیی ئەورووپا و لایەنە پەیوەندیدارەکان؛ گەلی ئێمە لە ڕۆژئاوای کوردستان لەبەردەم مەترسییەکی گەورەی کۆمەڵکوژیی پاشماوەکانی داعشدایە. داواکارین کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەپەلە دەستێوەردان بکات بۆ ڕاگرتنی ئەم تاوانە مرۆییە. هەروەها داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین دەروازە سنوورییەکان بۆ هاوکاریی مرۆیی بکاتەوە و ڕێگە بدات گەنجانی خۆبەخش بۆ بەرگری و پشتیوانی بگەنە خوشک و براکانیان. پێویستە هەموو لایەک بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆیان لە ئەستۆ بگرن بۆ ڕێگریکردن لە کارەساتێکی نەتەوەیی و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە

حزبی کڵپەی نیشتیمانی کوردستان