کۆڕبەندی جیهانی داڤۆس
مەسرور بارزانی وەکو سەرکردەکانی جیهان لە داڤۆس ئامادە دەبێت
سەید محەمەد بەرزنجی
ئەمڕۆ دووشەممە، 19ـی کانوونی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان بەشدار دەبێت لە 56ـەمین کۆڕبەندی ئابووریی جیهان (داڤۆس)
بە بەشداری زیاتر لە هەزار سەرۆک، سەرکردە و بەرپرسی وڵاتان، 56ـەمین کۆڕبەندی ئابووریی جیهان لە داڤۆس بەڕێوەدەچێت و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەکو سەرکردەکانی جیهان بەشداری کۆڕبەندەکەیە کە تا ڕۆژی هەینی، 23ـی ئەم مانگە، بەردەوامی دەبێت وا بڕیارە مەسرور بارزانی لە داڤۆس ژمارەیەک کۆبوونەوە و دیداری گرنگ لەگەڵ سەرۆک، سەرکردە و گەورە وەبەرهێنەرانی وڵاتاندا بە ئەنجام بگەیەنێت
ساڵانە لە چوارچێوەی کۆڕبەندی داڤۆسدا بەشداربووان، پێشنیار و چارەسەری خۆیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئالنگارییە هەنووکەییەکان دەخەنەڕوو. ئەمە جگە لەوەی لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەدا، دەیان رێککەوتنی ئابووری و ئاسایشی لە نێوان حکوومەت و کۆمپانیاکاندا واژۆ دەکرێت.