پڕۆژەیەکی ستراتیژی هەولێر بەرەو تەواو بوونە


پڕۆژەی دووسایدی هەولێر-گۆمەسپان بەرەو تەواو بوونەو %98ـی کارەکانی ئەنجامدراوە



ئەمیر ئەحمەد، بەڕێوەبەری پرۆژەکە، ڕاگەیاند "گشت پێکهاتەکانی ڕێگەکە وەک پەرژینی خۆپاراستن، هێماکانی هاتوچۆ، هێلکاری، دیواری پاڵپشت، سیستەمی ئاوەڕۆ و شۆستە لە پرۆژەکەدا تەواو کراون. لە چوارڕێیانی گۆمەسپانیش سێ بەرزەپردەوە دابین کراوە بۆ ئاراستەی هاتوچۆی هەریەک لە هەولێر، گۆمەسپان، کۆیە و بەستۆرە ."ئەم پڕۆژەیە لەلایەن گروپی کۆمپانیاکانی هێمنەوە بە ئەنجام دەگەیەندریت و درێژیەکەی لە گۆمەسپانەوە تا کەسنەزان 16 کیلۆمەترە، قەبارەی پڕۆژەکە 40 تۆڤەر و ئەندەرپاسە



پڕۆژەکە لە 10ـی تشرینی یەکەمی 2024 بەردی بناغەکەی دانراو بەر لە وادەی دیاری کراو پرۆژەکە تەواو دەبێت.

سەید محەمەد بەرزنجی