فەڕەنسا و قەیرانی مرۆیی
فەڕەنسا قەیرانی مرۆیی هەیە
سەید محەمەد بەرزنجی
لە ساڵی ٢٠٢٥ دا لە فەڕەنسا ٦٥١ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە ئەمە لەکاتێکدایە تەنها ٦٤٥ هەزار حاڵەتی لەدایک بوون تۆمار کراوە. ئەم ئامارانە ئاماژەیە بۆ زیادبوونی فشاری دیمۆگرافی کە لەوانەیە لە داهاتوودا کاریگەری لەسەر ئابووری فەڕەنسا هەبێت.
بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، پەیمانگای (INSEE) بۆ ئامار و توێژینەوەی ئابووری لە ڕاپۆرتێکدا باس لەوە دەکات کە رێژەی منداڵبوون دابەزیوە بۆ١.٥٦منداڵ بۆ هەر ژنێک کە نزمترین ئاستە لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە.
فەڕەنسا ماوەیەکی زۆرە پێکهاتەی دیمۆگرافیەکەی بەهێزترە لە هەموو وڵاتی ئەوروپا بەڵام لە ئێستادا ئەویش خەریکە ڕووبەڕوی هەمان ئاستەنگی کیشوەرەکەی دەبێتەوە کە گۆڕانی کۆمەڵگاکەیەتی بۆ کۆمەڵگایەکی پیر. لەساڵی ٢٠٢٣ ڕێژەی لە دایک بوون لە فەڕەنسا ١.٦٥ بووە بەمەش پلەی دووەمی ڕیزبەندیەکەی گرتووە و لەدوای بولگاریا دێت کە رێژەی لە دایک بوونەکەی ١.٨١
دەزگای لێپرسینەوەی نیشتیمانی هۆشداریدا کە بەردەوامی گۆڕانی دیمۆگرافی وادەکات خەرجیە گشتیەکان بەرز بنەوەو ئاستێکی پێوانەیی تۆماربکەن و ببێتە هۆی داڕمانی بنچینەی باج
ئابووریناس فیلیپ کریڤێل دەڵێت: "لەگەڵ خانەنشین بوونی لەدایکبوانی ١٩٦٠، ڕێژەی فشاری بازاڕی کار و نەبونی دەستی کار لە ساڵانی داهاتوودا زیاتر دەبێت."
ئەمە لە کاتێک دایە، بەپیی ئامارێک ژمارەی دانیشتوانی فەڕەنسا ساڵی ڕابردوو گەیشتە 69.1 ملیۆن کەس.