هەسەدە لە بەنداوی تشرین گورزی وەشاند



سەید محەمەد بەرزنجی

ئەمڕۆ بەیانی دووشەممە 12ـی کانوونی دووەمی 2026 سەبارەت بە تێکچوونی دۆخی ئەمنیی لە دەوروبەری بەنداوی تشرین ناوەندیی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە"، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە؛ گروپیکی نزیک لە حکومەتی سوریا بۆمب بارانی بەنداوی تشرین و ناوچەکانی دەوروبەری کردووە وەهەروەها لە هێرشەکەدا درۆنیش بەکارهاتوە هاوکات لەگەڵ گرژیەکان فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاش لە ئاسمانی ناوچەکەن و چاودێری بارودۆخەکە دەکەن ناوەندیی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات، جەختی لەوەش کردەوە کە هێزەکانیان لەوپەڕی ئامادەباشیدان و لە نزیکەوە چاودێری وردی گۆڕانکارییە مەیدانییەکان و جموجۆڵە سەربازییەکانی ناوچەکە دەکەن.