سیستانی بەتوندی ڕەتیکردەوە دەستوەردان بکات لە پۆستی سەرۆک وەزیران




سەید محەمەد بەرزنجی



ئایەتوڵا عەلی سیستانی گەورەترین پیاوی ئاینی شیعەی عێراق ڕەتی کردەوە دەستوەردان بکات لە دیاریکردنی کاندید بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران لە حکومەتی نوێی عێراقدا



سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە لەم دواییانەدا نامەیەکیان لە ڕێگەی کەسێکی نزیک لە مەرجەعیەتەوە ناردووە و تێیدا داوایان کردوە لە کۆمەڵێک کاندید بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کردووە ناوێک هەڵبژێرێت بەگوێرەی زانیاریەکان محەمەد ڕەزا، کوڕە گەورەی ئایەتوڵڵا سیستانی، وەڵامی نامەکەی داوەتەوە و دەستێوەردانی سیستانی لە کەیسەکەدا ڕەتکردووەتەوە، هاوکات ناڕەزایی خۆی دەربڕیوە لە هەوڵدان بۆ دوبارەکردنەوەی ئەم هەنگاوە لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگی



سەرچاوەیەکی ئاگادار باسی لەوەکرد لە 8 ی کانوونی دووەم سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی مانگێک لەمەوبەر پرسیاریان لە دەسەڵاتی باڵای ئایینی نەجەف کردووە سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەت و ناوی کاندیدەکان بۆ سەرۆکایەتی حکومەت بەڵام وەڵامیان وەرنەگرتووە.