پەیامی تورکیا بۆ حەلەب
پەیامێکی وەزیری بەرگری تورکیا لەبارەی حەلەب هەرادەنێتەوە،،
سەید محەمەد بەرزنجی
دوای ئەوەی وەزیری بەرگری تورکیا لە پەیامێکدا پشتیوانی کرد لە پەلاماردانی گەڕەکە کوردیەکانی حەلەب لەلایەن حکومەتی سوریا کاردانەوە دروست بوو پەرلەمانتارێکی کورد هاتە دەنگ و وتی "هزرێک چەپڵە بۆ جیهادیەکان لێبدات ئیتر چۆن لەگەڵ کورد ئاست دەبیتەوە. "
دوێنێ هه‌ینى، یاشار گولەر وەزیری بەرگریی تورکیا په‌یامێكى له‌تۆڕى ئێكس بڵاوكرده‌وه ، هێزه‌كانى ئاسایشى ناوخۆی "به‌تیرۆریست ناوبرد‌و ڕایگەیاند ئه‌وان وه‌ك توركیا پێشوازیى له‌و هێرش‌و په‌لامارانه ده‌كه‌ن كه كراوه‌ته‌سه‌ر هه‌ردوو گه‌ڕه‌كى ئه‌شره‌فیه‌و شێخ مه‌قسود له‌شارى حه‌له‌ب.، هه‌موو پشتیوانییه‌ك لە حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع ده‌كه‌ن و ئاماده‌ى هه‌موو هاوكارییه‌كن.
ئه‌م په‌یامه ژماره‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانتارانى كوردى له‌په‌رله‌مانى توركیا هێنایه ده‌نگ‌و هه‌ریه‌ك به‌جۆرێك وه‌ڵامیانداوه‌ته‌وه‌و هۆشدارییان به‌ئه‌ردۆغان‌و حكومه‌ته‌كه‌یداوه، سه‌باره‌ت بە لەناوچونی پرۆسه‌ى ئاشتیى.
سری ساکیک له‌فه‌یسبوكى خۆى نوسیویه‌تى، "كاتێك وەزیری بەرگریی توركیا پەیام بلاوکاتەوە له‌باره‌ى هێرشى سه‌ر گه‌لى كورد‌و بڵێت ئێمه زۆر خۆشحاڵین‌و پێشوازیی لەکۆمەڵکوژکردنی گه‌لى کورد لەشارى حەلەب ده‌كه‌ین لەلایەن جیهادییە توندڕه‌وو تیرۆریسته‌كانه‌وه‌و هه‌موو پشتیوانیه‌كیان بۆ نیشانبدات، كه‌واته مافى خۆمانه بپرسین، ئاخۆ هزرێک چەپڵە بۆ جیهادییەکان لێبدات، لەبەرئەوەی کورد کۆمەڵکوژ دەکەن وە دڵخۆشی بەم کۆمەڵکوژییه نیشانبدات ، ئیتر چۆن وه‌زیرى به‌رگریى و حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتى توركیا نیه‌ت و نیازى ئاشتبونه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌لى كورد جێبه‌جێده‌كات؟"