وەرگەڕانی تەنکەرێکی نەوت لەسەر ڕێگای هەولێر-کەرکووک/سلێمانی، شوفێرەکەی بە سەختی بریندارە و ڕێگاکە داخرا

کەمێک پێش ئێستا، تەنکەرێکی گواستنەوەی نەوتی ڕەش لەسەر ڕێگای سەرەکی نێوان هەولێر-کەرکووک و هەولێر-سلێمانی، لە نزیک پەیکەری پێشمەرگە وەرگەڕا.

ئەم ڕووداوە بووە هۆی ڕاوەستانی تەواوی هاتوچۆ لەو شەقامە سەرەکییە، تیمەکانی پۆلیسی هاتوچۆ و بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە و کردنەوەی ڕێگاکە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، شوفێری تەنکەرەکە بە سەختی بریندار بووە و باری تەندروستی ناجێگیرە. تیمەکانی فریاگوزاری گەیەندراونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لە هەوڵی گواستنەوەی بریندارەکەن بۆ نەخۆشخانە.

داوا لە شۆفێران دەکرێت بۆ کاتێکی نادیار ڕێگای جێگرەوە بەکاربهێنن و نزیکی شوێنی ڕووداوەکە نەکەونەوە.