ئیران لە بەینی مانەوەو ڕووخان ،

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بە شێوەیەکی فەرمی داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات کە سنوورێک بۆ هێرش و پێشێلکارییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی سەروەریی وڵاتەکەی دابنێن،
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە تاران هێرشە دەرەکییەکان و گوشارە نێودەوڵەتییەکان وەک هەوڵێکی هاوبەش بۆ لاوازکردنی قەوارەی سیاسیی ئێران دەبینێت لە لایەکی ترەوە تێکەڵبوونی ئەم هەڕەشە دەرەکییانە لەگەڵ ناڕەزایەتییە ناوخۆییەکانی هاووڵاتیانی ئێران دیمەنێکی ئاڵۆزی دروست کردووە ،
چاودێرانی سیاسی نیودەوەڵەتی پێیان وایە هاوشێوەبوونی گوشاری سەربازی دەرەکی و فشاری شەقامی ناوخۆیی خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی ئیران دەکرێت مەترسییەکی جیدی لەسەر مانەوەی درێژخایەنی ڕژێمی ئیران دروست بکات ئەگەر ئەم دۆخە بەردەوام بێت دوور نییە هاوکێشەکان بەرەو گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە داڕشتنەوەی دەسەڵاتی ئێراندا هەنگاو بنێن،
کۆی ئەم ڕووداوانە ئاماژەن بۆ ئەوەی کە تاران لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی مێژوویی و چارەنووسسازدایە ،کە ڕەنگە نەخشەی سیاسی ناوچەکە لەگەڵ خۆیدا بگۆڕێت.

کارۆخ سەید ڕزگار
نووسەر