رۆژنامەنووس: خەلیل مهاجیر

پرسیارێکە لای زۆرێکمان مشتوموڕی لەسەر ئەکرێت، کە ئایە من ئەبێت مسوڵمان بم، یان کورد بم، ئایە من بۆم هەیە تەنها دین یاخود نەتەوە هەڵبژێرم؟ ئەم بابەتە وای کردوە بەشێک لە خەلکی حاشای لە کورد بوونی خۆیان بکەن بڵێن ئێمە تەنها مسوڵمانین، با بزانین ئەیە ئەکرێت ئێمە نەتەو و دین لە یەک ڕوانگەوە بەراورد بکەین، ئایە ئەکرێت لەبەر دین واز لە نەتەوە و کورد بوونی خۆمان بهێنین یاخود بەهۆی کورد بوونەوە واز لە دین بێنین.

لە سەرتەدا ئەگەر شیکردنەوەیک بۆ هەریەکێک لە واتای نەتەوە و ئاین بکەین بزانین چین وە جیاوازیان جیە:

ئاین:
ئاین لە ڕوانگەی جیاوازەوە پێناسە کراوە، بەڵام بە گشتی دەتوانرێت بەم شێوەیە پێناسە بکرێت:
ئاین کۆمەڵێک باوەڕ و ڕێوشوێن و نەریت و کردارە کە پەیوەندی بە شتە پیرۆزەکان، خودا یان ڕاستییە سەروو سروشتییەکانەوە هەیە، واتا ئاین پەیوەندیکی روحیە لە نێوان مرۆڤ و خودا، زۆرجاریش ئاین ڕێگە خۆشکەر ئەبێت بۆ ئەوەی مرۆڤ بتوانێ لە کۆمەڵە شتانێک تێبگات.
نەتەوە:
نەتەوە کۆمەڵگایەکی مرۆیییە کە بەھۆی ھۆشیاریی کۆمەڵایەتی و زمان و کەلتوور و مێژووی ھاوبەشەوە یەکیان گرتووە و خاوەنی ویستی بەرزکردنەوەی بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانیانن، واتا کۆمەڵە کەسانێکن لەسەر یەک خاک و ژینگە دەژین خاوەنی هەمان زمان و داب و نەریتن .


کەواتە لەم پێناسانە بۆمان دەر ئەکەوێت کە ئاین، بریتیە لە پەیوەندی نێوان مرۆڤ و خوداوە، نەتەوەش بریتیە لە پیوەندی مرۆڤ بەو خاک و زمانەی کە لێی هاتۆتە سەر دونیا، بۆیە ئاین و نەتەوە دوو شتی لێک چیاوازن ناکڕێت مرۆڤ لە یەک ڕوانگەوە سەیریان بکات ، مرۆڤ ئەتوانێت ئاینەکەی بگۆرێت بەڵام هیچ کات ناتوانێت نەتەوە و ناسنامەی خۆی بگۆرێت، تەنانەت پێغەمبەر (محمد) د.خ لە کاتێک دا قەومەکەی دژی ئاینەکی وەستان و ئازارو ئەشکەنجەی زۆریان دا، باڵم هیچ کات حاشای لە نەتەوەکەی خۆی نەکرد هەر لەگەڵیان ماوە، بۆیە ناکرێت ئێمە بەهۆی ئاینەوە پشت لە کورد بوون و نەتەوەی خۆمان بکەن.