زا زانکۆی دایک لەسەر ئاستی زانکۆکانی عێراق لە پلەی یەکەمدایە،،
زانکۆی دایک لەسەر ئاستی زانکۆکانی عێراق لە پلەی یەکەمدایە
بەگوێرەی دامەزراوەی تایمزی بەریتانی زانکۆی سلێمانی کە بە زانکۆی دایکیش بەناوبانگە، بۆ جاری دووەم و لەسەر یەک پلەی یەکەم لەسەر ئاستی زانکۆکانی سەرتاسەری عێراق بەدەستهێناوە.
رۆژنامەنووس ،،ئەژین مەحمود،،
ئەمڕۆ پێنجشەممە، د. کۆسار محەمەدی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی رایگەیاند؛ زانکۆکەیان بۆ جاری دوەم لەسەر یەک پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە و لە ریزبەندی 2191 زانکۆشدا لە پلەی (1001 بۆ1220)یی ڕیزبەندی زانکۆکانی جیهاندایە بە گوێرەی دامەزراوەی تایمزی بەریتانی.
لە بارەی ئەم دەستکەوتەوە ئاماژەیان بەوەکردوە؛ زانکۆی سلێمانی ئەم سەرکەوتنە بە شانازی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و شاری سلێمانی و تەواوی هەریمی کوردستان دەزانێت.