هەڵمەتی گەڕان و پشکنین دەستی پێکرد لە کەرکووک
هێزە عێراقییەکان هەڵمەتی گەڕان و پشکنین لە کەرکووک دەستپێدەکەن بەدوای گومانلێکراوانی داعشدا
هێزێکی زۆری ئەمنی عێراقی، لە گوندەکانی زەردک و بیبانیی سەر بە پارێزگای کەرکووک، هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینیان دەستپێکرد. ئەم هەڵمەتە دوای ئەوە دێت کە گومان دەکرێت چەکدارانی داعش لەو سنوورەدا بوونیان هەبێت. هێزەکان بە تەواوی لە سنووری هەردوو گوندەکەدا بڵاوەیان پێکراوە و گەمارۆی گوندی زەردک و بە تایبەتی گۆڕستانی عارەبان دراوە.
هۆکاری دەستپێکردنی ئەم هەڵمەتە بۆ بینینی کەسێکی نەناسراو بە جلوبەرگی ڕەش لەناو باخێکی گەنمەشامی لە نزیک گۆڕستانی عارەبان دەگەڕێتەوە، کە پێشتر هەفتەی ڕابردوو ڕووداوی ڕفاندنی گەنجێک و بریندارکردنی یەکێکی تر لەو ناوچەیەدا ڕوویدابوو، کە گومان دەکرا چەکدارانی داعش لە پشتییەوە بن.