سارا ستار شێخانی
کەرکووک چەندین ساڵە پێویستی بە پشتێنەیەکی سەوزای هەیە بۆ خاوێن بوونەوەی ژینگە و هەوای کەرکووک
سارا ستار شێخانی چالاکەوانی کۆمەڵگای مەدەنی کاندیدی ژمارە7ی لیستی 275ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی کەرکووک ڕایگەیاند :پێویست بوو ئیدارەی کەرکووک پێش چەند ساڵێک دەستی بکردایە بە دروست کردنی پشتێنەی سەوزی لەشاری کەرکووک هاوشێوەی ئەوەی لە شاری هەولێری پاتەختی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدەرێت چونکە ژێنگەی کەرکووک یەکێکە لەژێنگە هەرپیسەکان و لە سەر ئاستی عێراق بەهۆی بوونی کۆمپانیای نەوت و غاز و کۆمپانیای چیمەنتۆ کەبۆتەهۆکاری سەرەکی پیس بوونی هەواو ژینگەکەمان و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی شێرپەنجە زیادبوونی بەرێژەیەکی بەرچاو لەپارێزگاکە