جینۆسایدی گەلی کورد
بەئامادەبوونی سەرۆک بارزانی پێنجەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ناساندنی جینۆسایدی گەلی کورد بەڕێوەدەچێت
سەید محەمەد بەرزنجی
ئەمڕۆ سێشەممە، 28ـی 10ـی 2025، ، پێنجەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی تایبەت بە جینۆسایدی گەلی کورد بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، لە شاری دهۆک دەستیپێکرد و دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
کۆنفرانسەکە لە ژێر ناونیشانی (دیکۆمێنتکردنی زانستی تاوانەکانی ئەنفال و گۆڕە بە کۆمەڵەکان، بەرەو دانپێدانانی نێودەوڵەتیی بە جینۆسایدی گەلی کورد) لە زانکۆی دهۆک بەڕێوەدەچێت، کە بە ڕێنمایی و سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی ڕێکخراوە.
کۆنفرانسەکە ئەم تەوەرانە لە خۆدەگرێت:
ئەنترۆپۆلۆژیای پزیشکیی دادوەری.
دانپێدانان بە دۆسیەی جینۆسایدی ئێزدییەکان.
لێکۆڵینەوە لەسەر گۆڕە بەکۆمەڵەکان.
ڕۆڵی DNA و ناسینەوەی بۆماوەیی قوربانیان.
ڕەهەندە یاساییەکانی تاوانی جینۆساید.
کاریگەرییەکانی چەکی کیمیایی لەسەر گەلی کورد.
میتۆدەکانی بەدۆکیۆمێنتکردنی جینۆساید.
لێکەوتە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکانی جینۆساید و ترۆمای دوای ئەنفال.