لە ئاکامی ڕوداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا لە سلێمانی



سەید محەمەد بەرزنجی

ئەمڕۆ بەیانی سێشەممە ئۆتۆمبێلێک لە نزیک نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو؛ شایەتحاڵێک لە شوێنی رووداوەکە باسی لەوە کردووە، لە ئەنجامی ڕوداوەکە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری مارسیدسە و بە خێراییەکی زۆر خۆی بە سەگێکدا کێشاوە و دواتر خۆی بە شۆستەدا کێشاوە بەپێی چەند گرتە ڤیدیۆیەک بێت کە لە سۆشیال میدیا بڵاوبۆتەوە دەردەکەوێت کە ئۆتۆمبێلەکە پارچە پارچە بووە.



بەگوێرەی زانیارییەکان بێت شۆفێرەکە خەڵکی ناحیەی زەڕایەنی شارەزوورە. ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە تەمەنیان لەنێوان 25 بۆ 30 ساڵە و تەرمەکانیان براوەتە پزیشکی دادی سلێمانی.