موچەی مامۆستایان
نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست دەڵێن، بەرپرسان دڵنیاییان پێداون، لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی 8ـیان بۆ خەرج بکرێت.
هیوا صمد نوێنەری مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا لە پۆستێکی خۆیدا لە فەیسبووک بڵاوی کرفوەتەوە کە
ئەگەر ڕێکارەکان تەواوبن سبەینێ مووچەی مامۆستایانی گرێبەست خەرج دەکرێت
بەگوێرەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی
کوردستان، لە ئەمڕۆ دووشەممەوە دابەشکردنی مووچەی مانگی 8ـی مووچەخۆران دەستیپێکردووە و بڕیارە لە سێ رۆژدا تەواوی مووچەخۆران مووچەکەیان وەربگرن.
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 60 هەزار مووچەخۆری گرێبەست هەن، کە زۆرینەیان مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵان و مووچەیان لەسەر داهاتی نێوخۆی هەرێمی کوردستانە.
ڕۆژنامە نووس : ئەژین محموود