لەساڵی ٢٠٢٥دا لە ڕانیە ٥٢٠ کەس تەنی نامۆیان قوتداوە




سەید محەمەد بەرزنجی

بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتن لە رانیە رایدەگەیێنێت، لە ساڵی 2025ـدا 520 هاوڵاتی تەنی نامۆیان قووتداوە و نیوەیان باری دەروونییان جێگیر نەبوو.

هەژار عومەر، بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتن لە ڕانیە ڕایگەیاند، "تەنە نامۆکان بریتین لە تۆقە، زەنگیانە، دنکە گوڵەبەڕۆژە و کۆمەڵێک ماددەی تر بە وتەی هەژار عومەر، لە رانیە تەنیا دەتوانن فریاگوزاریی سەرەتایی بۆ ئەو نەخۆشانە بکەن و بۆ حاڵەتە ئاڵۆزەکان، نەخۆشەکان دەنێردرێنە شارەکانی دیکە.

بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتن لە ڕانیە داوا لە دایک و باوکان دەکات ئاگاداری منداڵەکانیان بن لەکاتی یاریکردندا بۆ ئەوەی تەنی نامۆ قووت نەدەن و دووپاتیشی کردەوە کە هیچ رووداوێکی گیانلەدەستدان بەهۆی قووتدانی تەنە نامۆکانەوە لە سنوورەکە تۆمار نەکراوە.