گیرفانەکان پڕدەبن لەپارە
گیرفانه‌كان پڕده‌بن له پاره ،
بەڵام لە ناوخه‌وی شیریندا به‌تاڵ ده‌بن .
مه‌سعود شێخ بزێنی ..
ئێمه له‌سه‌رده‌مێك ده‌ژین ڕۆشه‌نبیری كاركردنمان نیه ، به‌ڵكو ڕۆشه‌نبیری تاودانی بێ وشیاری ، بێ كۆتایی و پرسیاركردنمان هه‌یه .
پێش ئه‌وه‌ی دڵمان له خه‌و به‌ئاگا بێته‌وه له ماڵه‌كانمان ده‌چینه ده‌ره‌وه ، كاتێك ده‌گه‌رێینه‌وه ڕۆح خه‌وتووه ، دووجۆر و سێ جۆر كاركردن له‌كاتێك ، ده‌رئه‌نجامه‌كه‌شی ژیان هه‌روه‌ك خۆیه‌تی و هیچ گۆڕانكاری به‌سه‌ر نایه‌ت ، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ش ڕایته .
پاره خۆی ده‌خزێنێته نێو گیرفانه‌كان ، به‌ڵام له‌شوێنێكی قوڵتردا ده‌رده‌چێت له قه‌فه‌زی سینگه‌وه ، له كاتی خه‌وتن ، وا ده‌زانرێت ژیان بێ‌ئارامی نیه و به‌خته‌وه‌ری خۆی هه‌یه .
ناخۆشیه‌كانی ژیان ، له نه‌خۆشخانه‌كان به‌دی ده‌كرێت ، جه‌سته‌ی مرۆڤه‌كان پێش كاتی خۆی به‌ساڵاده‌چێت ، دڵه‌كان ماندوون ، واز له شه‌كره‌و فشاری خوێنیش بێنه ، گرێی گه‌ده و بێ ئارامی ( قلق ) ئه‌وانه هه‌مووی و زیاتریش تاكو ئێستا دكتۆره‌كانی نه‌گه‌یاندۆته ئه‌نجامێك بۆ چاره‌سه‌ركردنیان ، چونكه نه‌خۆشی (عضوی .. جەستەیی ) نیین ، به‌ڵكو نه‌خۆشی شێوازی ژیانن . مرۆژ به‌هۆی لاوازی جه‌سته نه‌خۆش ناكه‌وێت ، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌خۆش ده‌كه‌وێت وه‌ك ئامێرێكی به‌كارده‌هێنرێت ، نێوه‌ندێكی نییه بۆڕاوه‌ستان ، ڕێگای ماندووبونی لێ قه‌ده‌غه‌كراوه و مافی ئه‌وه‌شی نیه گلله‌ییان بكات وه‌ك بڵێیت هه‌سانه‌وه بوبێت بە عه‌یب و هێوربوونه‌وه سه‌رنه‌كه‌وتنێكی ئه‌خڵاقیه .
له‌ڕووی ده‌روونیه‌وه ، ئه‌م ڕاكه ڕاكه‌ی ژیان كه‌سێكی بێ ئارام ده‌هێنێته كایه‌وه ، له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی داده‌نیشێت ، به‌ڵام غائبه‌و دیار نییه ، پێده‌كه‌نێت مێشكی جه‌نجاله به كۆمه‌ڵه شتێك هێشتا ئه‌نجامی نه‌داوه ، هێشتا نه‌خه‌وتووه بری له خه‌وهه‌ستان ده‌كاته‌وه ، هاوپه‌یمانێتی زه‌مه‌ن بۆته ڕاونان ، په‌یوه‌ندیه‌كان خوود ده‌خۆنه‌وه و ده‌نگی ناخ به‌گوێیدا سرپه سرپ ده‌كات و ده‌ڵێت ( هێشتا هیچ نه‌كراوه ) .
كاتێك له‌ڵایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه سه‌یری ئه‌م دۆخه ده‌كه‌ین باجی زیاتر ده‌ده‌ین ، ماڵه‌كان بونه‌ته وێستگه‌ی په‌ڕینه‌وه و منداڵه‌كان خێرا گه‌وره‌ده‌بن و باوك به‌ڕۆح ئاماده نییه ته‌نیا به جه‌سته بوونی هه‌یه ، په‌یوه‌ندیه‌كان به مه‌نتقی هه‌ستكردن به‌ڕێوه ناچێت ، چاوپێكه‌وتنه‌كان به پێوه‌ری سۆز وڕه‌حمه‌ت ناپێورێت به‌ڵكو به كات ده‌پێورێت ، كۆمه‌ڵگا هه‌موو كارده‌كات ، به‌ڵام كه‌مێك هه‌یه هه‌ست بكات به‌رهه‌مه‌كه‌ی دیار بێت و هه‌ست به ئاسووده‌یی ده‌روونی بكات ..
له‌هه‌موشیان ترسناكتر شانازی به‌م دۆخه ئاڵۆزه ده‌كه‌ین به ده‌ستكه‌وتی ده‌زانیین ، به‌رگه‌ی به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ی هه‌ڵده‌گرین . نازانیین پاره به‌رامبه‌ر كاره‌كانمان وه‌رده‌گرین له‌سه‌ر حیسابی ڕۆحمان ...
تیشك ..
چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر بیر بكه‌ینه‌وه سه‌ركه‌وتنی ڕاسته‌قینه ژیانه .. نه‌وه‌ك خۆڕزگاركردن ؟ ..