پێشبینیی دەکرێت لە ئێران 2.6 ملیۆن تۆن چەوەندەر بەرهەم بهێندرێت
پێشبینیی دەکرێت لە ئێران 2.6 ملیۆن تۆن چەوەندەر بەرهەم بهێندرێت
سەید محەمەد بەرزنجی
حوسێن ئەسغەری، بەڕێوەبەری دامەزراوەی بەرهەمە پیشەسازییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵی ئێران، ڕایگەیاند کە بۆ ئەمساڵ ڕووبەری زەویی تەرخانکراو بۆ چاندنی چەوەندەر زیاد کراوە و پێشبینی دەکرێت نزیکەی 2.6 ملیۆن تۆن چەوەندەر لە سەرانسەری پارێزگاکانی وڵاتەکەدا بەرهەم بهێندرێت. ناوبراو ئاشکراشی کرد کە لەم بڕە چەوەندەرە، چاوەڕوان دەکرێت لەنێوان 320 بۆ 340 هەزار تۆن شەکر لە کارگە و یەکە پیشەسازییەکاندا بەرهەم بهێندرێت.
ئەمساڵ لە ئێران 60 هەزار هێکتار زەوی بۆ چاندنی چەوەندەر تەرخان کراوە بە بەراورد بە ساڵی پار، پێنج هەزار هێکتار زەوی زیاتر بۆ ئەم بەرهەمە تەرخان کراوە ئەو پارێزگایانەی کە بڕی بەرهەمهێنانی چەوەندەریان تێدا زیاد کراوە بریتین لە گوڵستان، کرماشان، ئیلام، بوشەهر، ئەردەبیل و لۆڕستان جێی باسە، پارێزگای ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆڵێکی یەکجار گرنگ لە بەرهەمهێنانی چەوەندەری ئێراندا دەگێڕێت بە تەنها خاوەنی 30 هەزار هێکتار زەویی تایبەت بە چاندنی چەوەندەرە بەپێی ئامارەکانی پێشووتری دامەزراوەی کشتوکاڵیی پارێزگاکە زیاتر لە 30%ی کۆی چەوەندەری ئێران لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی پارێزگای ورمێدا بەرهەمدەهێنرێت.