تەڵاق کەی ناکەوێت؟
کەی تەڵاق ناکەوێت؟ پێنج مەرج و حاڵەت بەپێی ڕای زانایانی ئاینی
لە بەدواداچوونێکی ڕۆژنامەوانییدا، ڕۆژنامەنووس (سەنگەر میران بەگ) لەگەڵ (دکتۆر شێخ حوسێن موفتی)، تیشکی خستەسەر ئەو حاڵەتانەی کە تەڵاقیان تێدا ناکەوێت. بەپێی وتەی دکتۆر شێخ حوسێن، پێنج جۆر کەس یان حاڵەت هەن کە تەڵاقدانیان بەسەردا جێبەجێ نابێت، ئەوانیش:
١. تەڵاقدان لەژێر فشار و بەزۆری: کاتێک پیاوێک ناچار بکرێت یان هەڕەشەی لێبکرێت بۆ ئەوەی تەڵاق بدات، ئەو تەڵاقە ناکەوێت.
٢. تەڵاقدان لە کاتی خەودا: ئەگەر کەسێک لە کاتی خەودا و بەبێ ئاگایی وشەی تەڵاق بەکاربهێنێت، هیچ ئەنجامێکی شەرعی نابێت.
٣. لەهۆشخۆچوون و نەمانی ئەقڵ: ئەو کەسەی لەو ساتەدا لەهۆشی خۆیدا نەبێت (بەهۆی نەخۆشی، جەڵتە، یان هەر بارودۆخێکی تری کاتیی کە هۆشی لەدەست بدات)، تەڵاقی ناکەوێت.
٤. تەمەنی منداڵی (پێش باڵغبوون): ئەگەر مێردمنداڵێک یان کەسێک کە هێشتا نەگەیشتووەتە تەمەنی شەرعی باڵغبوون و تێنەگەیشتووە لە بەرپرسیارێتی، تەڵاق بدات، تەڵاقەکەی وەرناگیرێت.
٥. تەڵاقدان تەنها لە نیەتدا بێت: ئەگەر کەسێک تەنها لە دڵ و نیەتی خۆیدا بڵێت "تەڵاقم دا" بەڵام بە زمان دەری نەبڕێت و ئاماژەی بۆ نەکات، تەڵاقەکەی ناکەوێت.
ئامادەکردنی: سەنگەر میران بەگ