بەرەی گەل: بەهۆی گرفتە دارایی و ئەمنییەوە بانگەشەی هەڵبژاردن ناکەین
بەرەی گەل: بەهۆی گرفتە دارایی و ئەمنییەوە بانگەشەی هەڵبژاردن ناکەین
سەید محەمەد بەرزنجی
بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ کاندیدانی "بەرەی گەل" تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تێنەپەڕاندووە، هەڵسووڕاوێکی بەرەکە دەڵێت، "گوشاری ئەمنیمان لەسەرە و پارەمان نییە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن ".
ئەمڕۆ شەممە 11ی تشرینی یەکەمی 2025 شادمان مەلا حەسەن، هەڵسووڕاوی "بەرەی گەل" لە لێدوانێکدا ڕاگەیاند، کاندیدانی لیستی "بەرەی گەل" بەهۆی کێشەی دارایییەوە ناتوانن بانگەشە بکەن، چونکە حیزب هیچ پارەیەکی نییە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن."
ئەمە لە کاتێکدایە لاهوور شێخ جەنگی سەرۆکی "بەرەی گەل" نزیکەی دوو مانگە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانییەوە دەستبەسەرە..
بەرەی گەل لەدوای دەستبەسەرکردنی لاهوور شێخ جەنگییەوە، چەند جارێک باسی لە گوشاری ئەمنی بۆسەر لایەنگر و هەڵسووڕاوانی کردووە، شادمان مەلا حەسەن لەبارەی ئەو گوشارانەوە گوتویەتی، "تاوەکو ئێستا بەردەوامن و لایەنگران ناتوانن بانگەشە بکەن."
هەڵسووڕاوەکەی بەرەی گەل ئاماژەی بەوەش كردوە، گوشارە ئەمنییەکان لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەن، رۆژانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئەو کەسانە بانگهێشت دەکرێن کە بانگەشە بۆ بەرەی گەل دەکەن و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت. گوتیشی، "لە سنووری کەرکووک گوشار لە کاندیدان و لایەنگرانمان دەکرێت