رۆژی جیهانی تەلەڤزیۆن
لەڕۆژی جیهانی تەلەفزیۆن بزانە كێ یەكەم كەس بوو تەلەفزیۆنێ هینایە شاری هەولێر
هەموو ساڵێک لە 11/21 رۆژی جیهانی تەلەفزیۆنە .
یەکەم جار تەلەفزیۆن هاتە عێراق لەساڵی ۱۹٥۷ بوو .
ئەندازیار محمود حلمی
ناوی تەواوی محمودحلمی احمد عبدالله حە یدەری ، لە دایک بووی ساڵی ۱۹۱۰ یە لە هەولێر پیشەی ئەندازیاری کارەبا بوو .
دەکاتە برای مام تەها باخچەچی باخچەی هەبوو لەنزیک وەزارەتی شارەوانی لۆ سەر بەستی تعجیلی .
خاوەنی دوو ژن بوو یەکیان موصڵاوی بوو کوڕێکی بەناوی قیس دوو کچی بەناوی لیلا و سوعاد هەبوو ، خێزانی دووەمی هەولێری بوو خوشکی مام تۆفیق قەسابی بوو دوو کچ دوو کوڕی بەناوی عبداللە و محمود بوون ، ماڵی لەگەڕەکی ڕوناکی و سەرجادەی کەرکوک .
لەسەرتای ساڵانی شێستەکان تەلەفزیۆنی هەبووە لە هەولێر ، ئەندازیار محمود حلمی ئالێرەکی ۱۲ مەتری بەستابوو بەتێل قایمی کردبوو ، قەناتی بەغدای وەردەگرت ، دەگێڕنەوە دوای ساڵانی حەفتایەکان بەزیرەکی خۆی قەناتەکانی ئێران و تورکیای دەهێنا تەماشای دەکرد ، زۆر لەخزم و جیران و برادەرانی لەماڵی کۆدەبوونەوەی تەماشای تەلەفزیۆنیان دەکرد .
لەڕێکەوتی ٥ ـ ۷ ـ ۱۹۷۹ لەسەفەرێکیدا بەکارەساتی ئۆتۆمبێل لەڕێگای موصل بۆ هەولێر کۆچی دوایی کرد .
دواتر تەلەفزیۆن لەهەولێر زیاتر بوو ڕەحمەتی سید سلیم چایەچی هێنای لەچایخانەی سید سەلیمی دانابوو و لەچایخانەی عەبۆ قاوەچی هەبووە دواتر اکرم حماوی .
ئاسۆس ،،