بکوژی ژنەکەی گەڕەکی قڕگە دەستگیرکرا
بکوژی ژنەکەی گەڕەکی قڕگە دەستگیرکرا
سەید محەمەد بەرزنجی
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بکوژی ئەو ژنەی کە مانگی رابردوو لە گەڕەکی قڕگە کوژرا ، لەگەڵ هاوکارێکیدا دەستگیرکرا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی ئاسایشی سلێمانی، دوای ئەوەی لە رێکەوتی 2025/9/27 تەرمی ئافرەتێک لە ماڵەکەی خۆیدا لە گەڕەکی قڕگەی شاری سلێمانی دۆزرایەوە، هێزەکانیان دەستبەجێ دەستیان بە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ورد کرد. لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکاندا، توانرا تۆمەتباران دەستنیشان بکرێن و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، بکوژ و هاوکارەکەی دەستگیرکران.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی (406) لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەیان بەردەوامە.