سماق و سودەکانی
ناوەندی توێژینەوەی کشتوکاڵی میسر: سماق بەهۆی ئەوەی ریشاڵییە دەبێتە یارمەتیدەر بۆ کەم کردنەوەی قەبزی
سەید محەمەد بەرزنجی
بەپێی دەرەنجامی توێژینەوەیەک لە میسر، سماق یارمەتیدەرێکی خێرا و بەهێزە بۆ کەمبوونەوەی قەبزی چونکە دەوڵەمەندە بە ریشاڵەکان.
توێژینەوەیەکی ناوەندی توێژینەوەی کشتوکاڵی ئەسکەندەرییە لە میسر رایدەگەیێنێت، سماق دەوڵەمەندە بە ماددە کانزاییەکانی وەکو (کالسیۆم، ئاسن، مەکنسیۆم و ڤیتامین Bو C)
بەپێی ئەو توێژینەوەیە، سماق بە تەواوکەرێکی خۆراکی باش و دەوڵەمەند دادەنرێت بەتایبەت بۆ بەهێزکردنی بەرگریی جەستە دژی بەکتریا و ڤایرۆسەکان.
جگە لەمانەش سەرچاوە جیهانییە تەندروستییەکان ئاشکرایان کردووە، سماق دژەشێرپەنجەیە بەتایبەت دژی شێرپەنجەکانی مەمک و کۆڵۆن.