ئیبراهیم ئیسماعیل
ناونیشانی ڕاپۆرت: هونەرمەندێک لە نێوان داهێنان و بێنازیدا؛ چیرۆکی دەنگە ڕەسەنەکەی ڕواندز راپۆرت بارزان فارس
پایتەختی گەشتیاری و شاری کەلەپوور، ڕواندز، هەمیشە لانکەی لەدایکبوونی بەهرەمەندان بووە. ئەمشەو تیشک دەخەینە سەر ژیانی هونەرمەندێک کە هەر لەو شارەوە دەستی پێکرد و لە هەولێرەوە دەنگی گەیاندە گوێی هەوادارانی، بەڵام ئێستا بێ پشتگیری دارایی، ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی نوێترین کارە هونەرییەکانی دەکات. ابراهیم ئیسماعیل
ساڵی ١٩٧٠، لە باوەشی چیا سەرکەشەکانی ڕواندز، منداڵێک لەدایک بوو کە دواتر دەبووە یەکێک لە دەنگە دیارەکانی ناوچەکە. قۆناغی سەرەتایی خوێندنی هەر لەو شارە تەواو کرد، بەڵام خەونە گەورەکانی لە سنووری ڕواندز نەمایەوە و بەرەو هەولێری پایتەخت بەڕێ کەوت.
لە هەولێرەوە، وەک وێستگەیەکی گرنگی ژیانی، بە فەرمی دەستی بە گۆرانی گوتن کرد. بەرهەمی ساڵانێکی درێژی ماندووبوونی، دوو ئەلبوومی گۆرانی بوون کە پێشکەشی کتێبخانەی مۆسیقای کوردی کردن و پێشوازییەکی باشیان لێکرا.
ئەوەی ئەم هونەرمەنرێکی تر جیا دەکاتەوە، ئەوەیە کە تەنها گۆرانیبێژ نییە؛ ئەو خۆی ئاوازدانەر و هۆنراوەنووسی بەرهەمەکانیەتی. لە ئێستادا چەندین کاری نوێی هونەریی ئامادەیە، کە گشتیان لە هەوێن و داهێنانی خۆین، بەڵام دەستکورت و نەبوونی پشتگیری دارایی بوونەتە دیوارێکی بەرز لەبەردەم گەیشتنی ئەم دەنگە بە گوێی جەماوەرەکەی.
"هونەر لای من تەنها دەنگ نییە، بەڵکو گوزارشتە لە ڕۆحم. ئێستا دەیان ئاواز و هۆنراوەم ئامادەیە و چاوەڕێی بەرهەمهێنانن، بەڵام بەداخەوە هونەرمەند لەم وڵاتەدا بێ پشتوپەنایە. نەبوونی پاڵپشتی دارایی وای کردووە کارەکانم لە چوارچێوەی ماڵەکەمدا زیندانی بن."
چیرۆکی ئەم هونەرمەندە، چیرۆکی زۆرێک لە دەنگە ڕەسەنەکانی تری ئەم نیشتمانەیە، کە لە نێوان داهێنان و بێنازیدا ماونەتەوە و چاوەڕێی ئاوڕدانەوەیەک دەکەن تا جارێکی تر ناو و دەنگیان لە ئاسمانی هونەری کوردیدا
٢٠٢٦ وەشەن میدیا