هەڵەبجەو خزمەتگوزارییەکان
کاتێک ئێمەی ڕاگەیاندکار شتێک ئەبینین، بەمانای رەخنەو شکستی ئەم شتە نین کە باسی دەکەین!
ڕۆژنامەنووس، سەنگەر میران بەگ
٢٠٢٥/١١/٢
بەلکوو لەسەر ئێمەیە لایەنی پەیوەندی دارو حکومەت ئاگادار بکەینەوە کە نەقس و ئیهمالییەک لەم شوێنە هەیە،
لێرەدا پرسیار دەکەین ئایە لایەنی پەیوەندار ئەم شوێنە نابینی؟
ئایە حکومەت ئەم کەمتەرخەمییە نابێنی؟
دەزانن ئێرە کوێیە؟
من ناوی دەنێم سمبولی کوردایەتی
ڕەنگە هەموومان ئەوەمان بیستووە و بینیوە لە شاری هەڵەبجە چی روویداوە،
تاوەک بەچاوەکانی خۆت دیمەنی ئەم شوێنە نەبینی نازانی هەستت چیە بەرامبەر ئەو کارەی بەسەر هەڵەبجەی شەهید هاتووە،
بۆیە ئەوەی دەبینن لەم دیمەنەی ناوی پارکی هەڵەبجە سیمای بەبیر هێنانەوەی برینێک و فرمێسکەکانمان بیردینیتەوە، فرۆکە، تانک، چەندی جۆری چەکی بەکار هاتووی سەردەمی ڕێژێمی بەحسی دەبینی،
کوا جوانی پارک!
کوا سیمای هەلەبجە!
کوا جوانی و سەوزای مۆنۆ مێنتی هەڵەبجە!
چۆن دەتوانن گەشتیارانی بیانی و
بەرپرسانی وڵاتان و
کۆنسوڵخانەکان
بانگهێشت بکەن ئەم سیمایە ناشرینە ببینن؟