پەرستگای زەردەشتییەکان لە قەزای دەربەندیخان، مێژووی بۆ سەردەمی ساسانییەکان دەگەڕێتەوە.
ئەم پەرستگایە كەوتۆتە نزیكی سەر ڕووباری سیروانی شاری دەربەندیخان .
ئەم پاشماوە مێژوویە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ساسانیەكان لە حوكمی فەرمانڕەوایەتیان لە ساڵانی ( ۲۲۷ پ ز بۆ ٦٥۱ ز ).
شوێنەوارەكە بە بەرد و قسڵ و قوڕی ئامادەكراوی كلسین و درووستكراوە.
ئەم پەرستگایە لە كاتی خۆیدا بۆ ڕێوڕەسمی ئاینی زەردەشتی بنیادنراوە لە كۆندا یەكێك بووە لە گەورەترین و بەناوبانگترین پەرستگاكانی سەر ڕێگای ( تەیسەفۆن - شیز - شارەزوور) و لەكاتی خۆیدا زۆرترین لە دانێشتوانی ناوچەكە سەردانی ئەم پەرستگایان كردووە و ڕێوڕەسمی ئاینی زەردەشتیان تێداگێڕاوە .
لە ناوەڕاستی پەرستگاكەدا شوێنی هەیكەلی پیرۆزە، كەلە پەرستگای زەردەشتیەكاندا بە پیرۆزترین شوێن دەستنیشانكراوە، ئەم هەیكەلە ڕووە و خۆرهەڵات درووستكراوە، بەشێوەی مەیلەو چوارگۆشە، کە شوێنی ئاگری پیرۆزە و بە دەوریدا ڕێڕەوێكی درووستكراوەو لەكاتی ڕێوڕەسمی ئاینی بەدەوری ئاگرەكەدا وەستاون یاخود سوڕاونەتەوەو سروودی ئاینیان خوێندووە.
ڕۆژنامە نووس : ئەژین محموود