زانکۆی کۆیە پڕۆژەیەکی نوێی ڕاگەیاند
سەید محەمەد بەرزنجی
لەهەنگاوێکی نوێیدا زانکۆی کۆیە بە مەبەستی پاراستنی ژینگە دەستی کردووە بە جیاکردنەوەی پاشماوەکان، لەچوارچێوەی ئەو پڕۆژەیەدا سەتڵی تایبەت بۆ هەریەک لە پاشماوە کاغەزیەکان و پلاستیکیەکان وقوتو دادەندرێت، بەمەبەستی دووبارە بەکارهێنانەوەی.
ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی هاندانی خوێندکاران و ستافی زانکۆ بۆ ئەوەی بەکارهێنانەوە (Recycling) ببێت بە کەلتوور لەلایان وە گاریگەریە ژینگەییە نەرێنیەکانیش کەم دەکاتەوە